ماده‌ی 140 له‌پێشدا ناوی ماده‌ی 58 بو له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق كه له زه‌مانی بریمه‌ردا دانرابو. یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه دروست بو به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی كوردێك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بو، چه‌ند وه‌زیرێكیش له كابینه‌كه‌دا هه‌بو. كابینه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی ماده‌ی 58 جێبه‌جێنه‌كرد‌و به‌جێیهێشت بۆ كابینه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری. كابینه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كابینه‌یه‌ك بو كه ئه‌ركی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئه‌ستۆدا بو. كابینه‌یه‌ك بو ئه‌ویش دیسانه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كورد بو‌و چه‌ند وه‌زیرێكی كوردی تیابو. ماوه‌ی ساڵێك زیاتر كابینه‌كه‌ی ئه‌و حوكمی كرد، له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا ماده‌ی 58 جێبه‌جێ نه‌كرا. یه‌كێك له‌و گله‌ییانه‌ی كه كورد له دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئه‌كرد له‌سه‌رئه‌وه بو كه ماده‌ی 58ی جێبه‌جێ نه‌كردوه. كه ویستی جارێكی تر دابنرێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی كورد له به‌غدا ئیعترازیان له‌سه‌ر ئه‌وه گرت‌و ویستیان ئه‌و بگۆڕن به یه‌كێكی تر. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئیعترازه دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری خۆی هات بۆ كوردستان. له سه‌ڵاحه‌دین‌و له قه‌لاچوالان زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی كرد. دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌كۆبونه‌وه‌ی قه‌ڵاچوالاندا كه من‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشی تیا بو، ئێستا سوپاس بۆ خوا هه‌مویان زیندون وه‌كو شایه‌تی زیندو، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وتی من وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، گه‌لێك ئه‌ركی گه‌وره گه‌وره‌م له‌سه‌ر شانه به‌تایبه‌تی شه‌ڕی قاعیده‌و شه‌ڕی ئیرهاب‌و مه‌سه‌له‌ی ئیقتسادیی‌و مه‌سه‌له‌ی فڵانه ژماردی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌و چیه‌و وتی من نامپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕۆم خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 58 بم، به‌ڵام چ رۆژێك وه‌زیرێك له وه‌زیره‌كانی خۆتان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ئه‌و باسه‌ی كردۆته‌وه، ئیساره‌ی ئه‌و مه‌وزوعه‌ی كردوه، من ئیعتیزارم له‌سه‌ر كردبێ كه نابێ جێبه‌جێ بكرێ‌و وتی ئه‌بوایه خۆتان داواتان بكردایه. دوای ئه‌وه‌ی كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری دانه‌نرایه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له جێگه‌ی ئه‌و نوری مالیكی دانرا. ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له به‌ینی لایه‌نی كوردی‌و لایه‌نی ئیئتیلافی شیعه‌دا كرا، یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی ئه‌وه بو كه نوری مالیكی تا كۆتایی ساڵی 2007 ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه زه‌مان به‌ندی دانراوه، یه‌عنی جه‌دۆلێكی زه‌مه‌نی دانرابو كه له سێ مانگی یه‌كه‌م‌و له سێ مانگی دوه‌م‌و له شه‌ش مانگی كۆتاییدا چی بكرێ. یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لیستی ئیئتلافی شیعه كه پێكه‌وه حكومه‌ت دروست بكه‌ن ئه‌وه بو، هه‌ركاتێك وه‌زیره كورده‌كان له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی بكشێنه‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته سقوت بكات و نوری مالیكی مه‌جبور بێت بڕواته‌وه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق سه‌رله‌نوێ له هه‌وڵی دروستكردنی كابینه‌یه‌كی تازه‌یدا بێت. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كابینه‌كه‌ی نوری مالیكیه‌وه، توشی كۆمه‌ڵێ قه‌یرانی سیاسی بو، هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداربون له كابینه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی گروپی حیزبی ئه‌لفه‌زیله، سه‌درییه‌كان، ته‌وافوق‌و به‌شێك له‌مانه به‌ڕیز یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌كابینه‌كه‌ی ئه‌و چونه ده‌ره‌وه. ئه‌و زه‌مانه كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی ته‌نیا كورد‌و چه‌ند وه‌زیرێكی تر مابو بیپارێزێ‌و له زه‌عیفترین حاڵه‌تا بو. كورد ئه‌یتوانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌كه‌ی ئه‌كشێته‌وه چونكوم به‌كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان كابینه‌كه‌ی ئه‌و نه ئه‌ڕوخا، به كشانه‌وه‌ی فه‌زیله‌و ته‌وافوقیش نه ئه‌ڕوخا، چونكوم ئیتیفاقه‌كه وابو به‌كشانه‌وه‌ی كورد كابینه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ڕوخا. كورد ئه‌یتوانی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی لێبكات‌و ئه‌بو به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڕوخێ. ئه‌یانتوانی ئه‌وه وه‌كو گوشارێكی سیاسی به‌كاربێنن له‌و كاته بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه په‌یوه‌ندی به ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه. یه‌عنی له‌مه‌دا من پێم وایه كه نوێنه‌رایه‌تی كورد له به‌غدا له‌وكاته‌و پێش ساڵی 2007 كه كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی زۆر زه‌عیف بو، نه‌یتوانیبو نه له‌ڕوی سیاسیه‌وه، نه له‌ڕوی ئابوریه‌وه، نه له ڕوی عه‌سكه‌رییه‌وه كاروبارێكی ئه‌وتۆ ئه‌نجام بدات‌و مه‌وقیعی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وا به‌هێز بو، ئه‌یتوانی ئه‌و كاته زه‌ختی لێبكات. ئێستا كه هه‌ندێ لایه‌ن پڕوپاگه‌نده ئه‌كه‌ن‌و قسه‌ی نابه‌جێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێمه په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێرمان هه‌یه، ئه‌سڵ‌و ئه‌ساسی نیه. ئه‌وه راست نیه یه‌عنی حه‌تا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، كه له حه‌قه‌تا ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نییه. ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ته‌قسیریان هه‌بوه له مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێكردنی ماده140، له‌كاتی خۆیدا ئه‌یانتوانی حكومه‌تی عێراق مه‌جبور بكه‌ن كه جێبه‌جێی بكات. له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ سه‌به‌ب جێبه‌جێیان نه‌كردوه له سه‌رو هه‌مویانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتی خۆی نوری مالیكی تا ئه‌و كاته‌ی ماده‌ی 140 ئیكسپایه‌ربوه‌و تا كۆتایی2007 ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی بازرگانی، گرێبه‌ستی نه‌وت‌و هه‌ندێك گرێبه‌ستی له‌و جۆره‌ی داب‌و به هه‌ندێك له كورده‌كان له موقابیلی ئه‌وه‌دا ئه‌وانیش چاوپۆشیان كرد، هه‌تاكو ماده‌كه ئیكسپایه‌ر بو كه ماده‌كه‌ش ئیكسپایه‌ر بو هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌نده‌وه له‌و كاربه‌ده‌سته كوردانه‌ی كه له به‌غدا بون، یه‌عنی ئێستا ئه‌وانه كه منه‌ت به‌سه‌ر ئێمه‌وه ئه‌كه‌ن یاخود گله‌یی له ئێمه ئه‌كه‌ن‌و ره‌خنه له ئێمه ئه‌گرن ئه‌بێت له پێش هه‌مو شتێكا ره‌خنه له خۆیان بگرن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز، ئه‌م كاته‌تان باش.. ئه‌مجاره هه‌وڵئه‌ده‌م له‌سه‌ر یه‌كێ له‌پرسه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌بكه‌م، كه ئه‌ویش پرسی په‌روه‌رده‌یه. به‌ختیار زێوه‌ر له‌چله‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوا بالۆره‌یه‌كی جوانی بۆ مامۆستا وتوه ئه‌مه‌وێت منیش به‌وه ده‌ستپێبكه‌م كه ئه‌ڵێ: له‌بیرمه وه‌ك شتی مه‌علوم مناڵ بوم ئاشقی تۆ بوم كه مامۆستا‌م له ریز داینام وتی ئه‌ی خام بنوسه جوان فیدات بم خاكی كوردستان