لیستی گۆڕان
كورته‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی كوردستان
پێناس:
لیستی گۆڕان قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه، له گردبوونه‌وه‌ی كه‌سانێك پێكدێت كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی هاوبه‌ش كۆیانده‌كاته‌وه، كۆشش ده‌كات له ڕێی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی ئازاد‌و كێبڕكێی ئاشتیانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتیان‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له پارله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیكردن له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێم، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی له داموده‌زگاكانی فه‌رمانڕه‌واییدا، كه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك به‌م جۆره كورت ده‌بنه‌وه:
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و یاسایی:
• هه‌مواركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك ئازادی‌و مافی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات‌و سیستمی سیاسیی هه‌رێم سیستمێكی دیموكرات‌و پارله‌مانی بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای نه-ناوه‌ندێتی كارگێڕیی دامه‌زرابێت.
• پاڵپشتیكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و كاراكردنی پرنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ریی‌و ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی دادگا.
• كاراكردنی ڕۆڵی پارله‌مان سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه، چاودێریی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له به‌رپرسان له كاتی پێویستدا.
• دیاریكردنی سنوری ده‌سه‌ڵات‌و چالاكیی حزب وه‌ك ڕێكخراوی سیاسیی په‌تی به‌بێ هێزی چه‌كدار‌و ده‌زگای نهێنیی تایبه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی پاوانكار. حزبه فه‌رمانڕه‌واكان مافی پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاریی‌و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومییان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی مافی پاوانكردنی دارایی وڵات‌و به‌كارهێنانی پوستی گشتییان هه‌بێت بۆ كه‌سبی سیاسی، كڕینی ویژدان یان ترساندن‌و جیاكاریی نێوان هاوڵاتیان.
• كاراكردنی رۆڵی سیاسی، كارگێڕیی‌و شارستانیی ئافره‌تان‌و گه‌نجان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
• پێداچوونه‌وه به سیستمی ئه‌منیی كوردستان‌و پێكهاته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌جۆرێك له خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤدا بن، بێلایه‌نكردنی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان دوور له لایه‌نگریی سیاسی، حزبی‌و ناوچه‌یی به‌رته‌سك.
• دیاریكردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی كوردستان، سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوان به‌غدا‌و هه‌رێم، ڕێزگرتن له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ. چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاستییه مێژوییه‌كان‌و ماده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستوری عیراق.
• به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌مارگیریی‌و تیرۆریزم‌و توندڕه‌ویی، ڕێگریی له جیاكاریی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین، مه‌زه‌ب، عه‌قیده، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، ئینتمای حزبی‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌سه‌ر ئاستی چاكسازیی ئابوری‌و كارگێڕی:
• ئاشكراكردنی بوودجه‌ی هه‌رێم به شێویه‌كی ڕۆشن (شه‌فاف)، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌و ورده‌كارییه‌كانی، چۆنیه‌تی خه‌رج‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كه‌رت‌و ناوچه‌كاندا.
• دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كارا، ته‌رشیقكردنی وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكانی، خێراكردن‌و به ئه‌لیكترۆنیكردنی په‌یوه‌ندییه كارگێڕییه‌كان.
• ئازادكردنی ئابوریی وڵات‌و كارگێڕیی‌و دارایی گشتی له گه‌نده‌ڵی‌و پاوانكاریی. هاندانی سه‌رمایه‌گوزاریی، په‌ره‌دان به كه‌رتی به‌رهه‌مهێن له‌بواری كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و ئاژه‌ڵداریدا.
• دانانی پلانی ستراتیژی بۆ چاكسازیی‌و نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن.
• پلانسازیی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی له بواره‌كانی ڕێگه‌وبان، نیشته‌جێبوون، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كاره‌با، نه‌وت‌و گاز، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، به‌ندا‌و، ئاودێریی‌و بواره‌كانی تری ژێرخانی هه‌رێمێكی هاوچه‌رخ.
له‌سه‌ر ئاستی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی:
• كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاریی‌و قه‌یرانی بێكاریی له‌سه‌ر ئاستی خێزان‌و تاكه‌كه‌س، ته‌رخانكردنی ڕێژه‌ی 5%ی بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
• بایه‌خدان به نه‌وه‌ی نوێ، پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان‌و گه‌نجان له‌ڕووی زانستی‌و جه‌سته‌یی‌و هونه‌رییه‌وه، له‌ڕێی پێشخستن‌و ئازادكردنی كه‌رتی وه‌رزش، دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و به‌رهه‌مهێنان بۆ گه‌نجان له كه‌رتی تایبه‌ت‌و كه‌رتی گشتی‌و تێكه‌ڵاودا.
• جێگیركردنی سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خانه‌نشینی بۆ فه‌رمانبه‌ران‌و هاوڵاتیانی به‌رهه‌مهێن‌و قوربانییه زیندووه‌كانی قه‌یرانه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و ته‌ندروستییه‌كان.
• هاوسه‌نگی ڕاگرتنی ئاسۆیی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی ناوچه‌كاندا. چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی خزمه‌تگوزاریی له ئۆردوگا‌و گوند‌و ناوچه كه‌نارییه‌كاندا، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌خشین به ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی خاوه‌ن سامانی سروشتین.
• چاكسازیی دادپه‌روه‌رانه له سیستمی موچه، خانه‌نشینی، ئیمتیاز، ده‌رماڵه، دیاریكردنی ڕاده‌ی باڵای ژماره‌ی پاسه‌وان‌و نه‌سرییه‌ی به‌رپرس‌و ئیمتیازه تایبه‌ته‌كانیان، به‌ره‌وه هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی زیاتر.
• قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی‌و ده‌رونی‌و بێدادی دژی منداڵان، ئافره‌تان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، به‌ساڵاچوان‌و توێژه په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
• دابینكردنی ده‌رفه‌ت‌و ژینگه‌ی كاری له‌بارتر بۆ بازرگان، پیشه‌وه‌ر، كاسبكار، كرێكار‌و جوتیاران‌و توێژه به‌رهه‌مهێنه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی.
له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری‌و شارستانی‌و ژینگه‌پارێزی:
• هاندان‌و پشتیوانیكردنی پرۆژه ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری‌و میدیاییه سه‌ربه‌خۆكان. پاراستنی ئاسه‌وار‌و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.
• په‌ره‌دان به كولتوری ئازادیی بیركردنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌گرتن. لابردنی كه‌ند‌و كۆسپی یاسایی‌و گوشاری حزبی‌و فه‌رمی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و گه‌یاندنی زانیاریی.
• ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌و سه‌ندیكا‌و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان.
• ژینگه‌پارێزیی‌و په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی ژینگه ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئالوده‌بوون له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم‌و په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما وه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌ردوونی.
• پاراستنی دارستان‌و ڕووه‌كی سروشتی، ئاژه‌ڵ‌و باڵنده‌ی كێوی. فراوانكردنی ڕووبه‌ری باخ‌و ناوچه سه‌وزه‌كان. ژیاندنه‌وه‌و هاوچه‌رخكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار.