سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك سه‌باره‌ت به‌پاراستنی هێمنی و ئاسایشی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی لایه‌نگران‌و دۆستان‌و پشتیوانانی لیستی گۆڕان ده‌كات
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست..
دۆستان و لایه‌نگران و پشتیوانانی لیستی گۆڕان..
ئه‌مه‌وێ له‌م دوانگه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ په‌یامێكتان ئاڕاسته بكه‌م سه‌باره‌ت به پاراستنی هێمنی و ئاسایش له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا.
وه‌كو خۆتان ئه‌زانن ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی نوێ بنیات بنێین. كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی، كۆمه‌ڵێكی كراوه، كۆمه‌ڵێك كه موعاره‌زه قبوڵ بكات، كۆمه‌ڵێك كه بیروباوه‌ڕی جیاواز له یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كه ره‌نگی جیاواز، ده‌نگی جیاواز، بیروبۆچونی سیاسی جیاوازی تیابێت. له‌به‌ر ئه‌وه داواتان لێئه‌كه‌م كه له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، له پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌هه‌مو تواناتانه‌وه په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن. په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانی ئاسایش بكه‌ن. په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆكردن بكه‌ن. هه‌وڵبده‌ن كه پڕۆسه‌كه به هێمنی و به ئاسایش تێبپه‌ڕێت.
به‌نسبه‌ت بنكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه داواتان لێئه‌كه‌م كه رۆژانه له‌دوای سه‌عات ده‌وه هه‌وڵ بده‌ن موكه‌به‌ره‌و ته‌سجیل و رادیۆ به‌ده‌نگی به‌رز نه‌كه‌نه‌وه یاخود به‌ته‌واوی دایبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دراوسێكانتان به‌هیچ جۆرێك نه‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تییه‌وه.
نیوه‌ڕۆیان خه‌ڵك ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان به‌تایبه‌تی له‌م كاته گه‌رمه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئیسراحه‌ت بكا داواتان لێئه‌كه‌م هه‌تا ده‌ورو به‌ری سه‌عات چوار ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه ئه‌توانن بانگه‌شه‌ی لێوه بكه‌ن به بێده‌نگی كاری پێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت ئیسراحه‌ت بكات.
ئێمه ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌ین كۆمه‌ڵێكمان هه‌بێت، ئه‌م كۆمه‌ڵه یه‌كتری قبوڵ بكا سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتریا. ئه‌وانه‌ی كه ته‌عه‌داتان لێئه‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌نه سه‌ر ئێوه هه‌وڵ بده‌ن به‌ڕێگه‌ی قانونی دیفاع له خۆتان بكه‌ن و ده‌ستدرێژییه‌كانیان ره‌ت بكه‌نه‌وه، داواتان لێئه‌كه‌م كه كاردانه‌وه‌ی شه‌خسیتان نه‌بێت. داواتان لێئه‌كه‌م كه رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ به‌ڕێكو پێكی جێبه‌جێبكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا داوا له هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌كه‌م كه پێویسته بێلایه‌نی خۆیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا رابگرن و ئه‌گه‌ر بێلایه‌نی خۆیان رانه‌گرن مه‌عنای وایه متمانه‌ی میله‌ته‌كه‌مان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
له كۆتاییدا داواتان لێئه‌كه‌م كه هه‌وڵبده‌ن به‌وپه‌ڕی هێمنییه‌وه، به‌وپه‌ڕی دیموكراتییه‌وه، به‌و په‌ڕی عه‌قلێكی كراوه‌و سنگێكی كراوه‌وه ئیحترامی لایه‌نه‌كانی تر بگرن، به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ده‌ستدرێژیكردن و ئیستفزازكردن رو نه‌دات.
ئومێدم وایه كه بتوانن زه‌بتی عه‌سابی خۆتان بكه‌ن، به عه‌سابی سارده‌وه معامه‌له له‌گه‌ڵ هه‌مو پێشێلكارییه‌كدا بكه‌ن كه له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه ئه‌كرێ. ئه‌و پێشێلكارییانه به عه‌سابی سارده‌وه وه‌ربگرن.
له‌كۆتاییدا جارێكی تر داواتان لێئه‌كه‌م كه پرۆسه‌ی هێمنی رابگرن. ئومێدم وایه پشتیوان به‌خوا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین ئه‌م جاره.
Monday, June 29, 2009
All rights reserved by gorran.org