سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ گه‌نجان
خوشك و برایانی به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش:
ئه‌مجاره یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵی كوردستان باس ئه‌كه‌م كه كێشه‌ی گه‌نجانه.
له‌پێشه‌وه ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه باس له گه‌نج ئه‌كه‌ین مه‌به‌ستمان كچ و كوڕه، به‌ژن و پیاوه‌وه، به‌كچ و كوڕه‌وه. مه‌به‌ستمان ته‌نها له ڕه‌گه‌زی نێرینه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له كچ و كوڕ به‌هه‌ردوكیه‌تی. گه‌نج سامانێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانه.
گه‌لان له هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای خۆیان و ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته‌كه‌یاندا ته‌نیا ئه‌رز و ئاو و سامانی سروشتی حساب ناكه‌ن به‌ڵكو سامانی مرۆیی له‌پێش هه‌مو سامانێكه‌وه دائه‌نێن، گه‌نج به‌نرختره له نه‌وت و زێڕو زیو، ئه‌گه‌ر زه‌وی به‌پیت و ئاوی زۆریش هه‌بێت به‌ڵام ده‌ستی كاری گه‌نجی شاره‌زات نه‌بێ چی لێئه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌مو وڵاته‌كه‌ت بیره نه‌وت بێت به‌ڵام ده‌ستی كاری شاره‌زات نه‌بێت چۆنی ده‌رئه‌هێنیت. ئه‌گه‌ر هه‌مو وڵاته‌كه‌ت زێڕو زیو بێ به‌ڵام ده‌ستی كاری گه‌نجی شاره‌زات نه‌بێت چۆنی به‌رهه‌م ئه‌هێنی، به‌ڵام گه‌نجی كورد ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان ته‌واو كردووه ناتوانێت ئێستا و پاشه‌ڕۆژی خۆی دابین بكات. به‌ئاره‌زوی خۆی كاری گونجاوی ده‌ست ناكه‌وێ. ناتوانێت مه‌سره‌فی پێویستییه‌كانی ژیانی بكات، ئه‌گه‌ر له دائیره‌كانیش دابمه‌زرێ موچه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ناكات خانویه‌ك به‌كرێ بگرێ، كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بكڕێ. ژن بهێنێ و خێزان دروست بكات، ئوتۆمبێل بكڕێ و سه‌یران و سه‌فه‌ر بكا، سه‌رباری ئه‌مان هه‌موی شوێنی رابواردن و كات به‌سه‌ر بردن و وه‌رزش و گۆرانی‌و مۆسیقای نییه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین له‌بۆشایدا به‌خه‌مه‌وه ئه‌تلێته‌وه چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌وه‌یا ئه‌بینێ كه سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ و كۆچ بكا بۆ ئه‌وروپا.
هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كوڕ و كچ كه نه‌یان توانیوه هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێدادی له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانی و بێدادی له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و بێدادی له دامه‌زراندن له داموده‌زگا حكومه‌تیه‌كاناو له‌نه‌بونی ژێر خانێكی ئابوری به‌هێزا كه ده‌رفه‌تی كار بۆ لاوان بڕه‌خسێنێ، ئه‌مه له‌كاتێكا له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا نه له‌بواری كاری حكومیداو نه له‌بواری بازاڕی ئازادا هه‌لێكی راسته‌قینه له به‌رده‌م گه‌نجانا نییه.
له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا كێشه‌ی گه‌نجان گرنگترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه زۆرترین رێژه‌ی بێكار له‌ناو گه‌نجانایه، زۆرترین ژماره‌ی بێبه‌ش له خۆشییه‌كانی ژیان و كه‌مترین ده‌رفه‌تی كار له‌به‌رده‌م لاوانایه. بۆیه ئه‌بێت ئه‌م كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه گه‌شه‌كردنی وڵاته‌كه‌مان و پێشكه‌وتنی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نده به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌وه، كه كێشه‌ی گه‌نجانه.
ئێمه له‌لیستی گۆڕانا بڕوامان وایه كوردستان هێنده ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سامانی سروشتی و مادییه كه بتوانێت لایه‌نی كه‌می ژیانێكی شایسته بۆ هه‌مو كه‌سێك دابین بكات له‌وانه بۆ گه‌نجان.
له‌به‌ر ئه‌وه لیستی گۆِران كار ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی:
1-دیارده‌ی مه‌حسوبیه‌ت و واسیته‌و حیزبایه‌تی بۆ په‌یداكردنی هه‌لی كار له‌ناو ببات و هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌مو گه‌نجێكی وڵات به‌بێ جاوازی بڕه‌خسێنێت.
2-كاره‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی بانقێكی حكومه‌تی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ قه‌رزی دورمه‌ودا به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌مو ئه‌وكه‌سانه دابین بكات كه پرۆژه‌ی ئابوری گه‌وره‌و بچوك پێشكه‌ش ئه‌كات.
له‌پێشكه‌وتوترین وڵاته‌كانی دنیادا جگه له ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری گه‌وره نه‌بێت هیچ هاوڵاتیه‌ك ناتوانێت به‌بێ قه‌رزی بانق و ده‌ستگیرۆیی حكومه‌ت هیچ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره یان بچوك دابمه‌زرێنێت.
3-كاره‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژێر خانێكی ئابوری به‌هێز دروست بكه‌ین كه بتوانێت هه‌لی كاری زیارتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات.
4-كار بۆ دروستكردنی بازاڕێكی ئازاد ده‌كه‌ین كه هه‌لی ئاسان بۆ هه‌موان دابین بكات‌و ته‌نها ئه‌و چاودێرییه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌ر بازاڕه‌وه ئه‌هێڵینه‌وه كه رێگه له سته‌می ئابوری و زیاده‌ڕه‌ویی و چاوچنۆكی ئه‌گرێ.
5-هه‌وڵ ئه‌ده‌ین سیسته‌مێكی حكومڕانی هه‌بێت كه بتوانێت لایه‌نی كه‌می كۆمه‌كی دارایی بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه دابین بكات كه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووه بێكارن یان كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتوه. له‌م روه‌شه‌وه كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك ئه‌كه‌ین كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه بێت فرسه‌تی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه كه بێكارن.
6-له‌سه‌رده‌مێكا كه به‌سه‌رده‌می ته‌قینه‌وه‌ی زانیاریی‌و جیهانی ته‌كنه‌لۆژی و تۆڕی ئینته‌رنێت ناسراوه خوێندن و ته‌واوكردنی خوێندن یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه. له‌به‌ر ئه‌وه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین هیچ كه‌س له‌وڵاتا له‌و زانیاریی و زانستانه بێبه‌ش نه‌بێت كه چانسی دۆزینه‌وه‌ی كار‌و ژیانێكی شایسته‌ی ئه‌باته سه‌ره‌وه.
لیستی گۆڕان ئه‌یه‌وێت گه‌نجانی ئێمه خاوه‌نی نیشتمانێك بن كه هه‌مو چانس و هه‌لێكی ژیانی شایسته و باشتریان تیا هه‌بێت. لێره‌وه هیوادارم گه‌نجانی وڵات سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی ئێمه وه‌ك سه‌ركه‌وتنی ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان بزانن گه‌ر ئێوه ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ باشتركردنی ژیان و ئازادییه‌كانی ئێوه جێبه‌جێبكه‌ین.
Monday, June 29, 2009
All rights reserved by gorran.org