سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مناڵانی كوردستان
ئه‌م كاته‌تان باش...
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌وێ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك بدوێم كه په‌یوه‌ندی به هه‌مو خیزانێكی كورده‌وه‌یه، كه ئه‌ویش كێشه‌ی مناڵانی كوردستانه.
كێشه‌ی مناڵان یه‌كێكه له‌و كێشه گرنگانه‌ی كه جێگه‌ی بایه‌خی تایبه‌تی لیستی گۆڕانه، ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه پابه‌نده به‌و شێوازی په‌روه‌رده‌و جیهانه‌وه كه بۆ مناڵانی ئه‌ڕه‌خسێنین. هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و له‌بار بۆ مناڵانی دابین بكات، زیاتر ئاینده‌یه‌كی باشتر‌و گه‌شتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر ئه‌كات.
ئێمه له لیستی گۆڕان به‌ته‌واوی ده‌ركی ئه‌و كه‌موكوڕیی‌و خراپی ژینگه‌یه ئه‌كه‌ین كه مناڵانی كوردستانی تیا ئه‌ژی. دیاره به‌شێكی گرنگی كێشه‌ی مناڵانی كوردستان په‌یوه‌ندی به خراپی سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه‌یه كه له ئێواره‌یه‌كی پێشوترا باسم كردوه، چونكه مناڵان له‌پاش خێزانه‌وه زۆرترین كاتی خۆیان ئه‌بێت له قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی په‌روه‌رده‌دا به‌سه‌ر به‌رن، چاككردنی قوتابخانه‌كان‌و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی مناڵدۆست‌و كارا یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه.
به‌شێكی تری ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به ئابوری و دابینكردنی بژێوی ژیانه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ژاری و نه‌داریی وای له‌خه‌ڵكانێكی زۆركردوه ناچاربن سواڵ به مناڵه‌كانیان بكه‌ن یان له‌باشترین حاڵه‌تا كاریان پێبكه‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆری مناڵانی كورد له شاره‌كان‌و له گونده‌كانا خه‌ریكی كار كردنن‌و له هه‌مو جۆره ژیانێكی ئارامی مناڵانه بێبه‌شن، رۆژانه له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر مناڵێكی ئاسایی خه‌ریكی گه‌مه‌كردن‌و گه‌ڕان‌و خوێندن بن، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یان سواڵ یان بۆیاخچێتی ئه‌كه‌ن یان عه‌لاگه‌و بنێشت ئه‌فرۆشن یان له دێهاته‌كاندا خه‌ریكی كاری قورسن.
ئێمه له لیستی گۆڕان به‌ته‌واوی هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌م دۆخه ئه‌كه‌ین‌و ئه‌زانین په‌روه‌رده‌بونی مناڵ له‌م جۆره ژینگه‌یه‌دا ده‌شێ چه‌ند كاریگه‌ریی سایكۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ترسناك به‌جێبهێڵێ.
ئه‌م مناڵانه، مناڵی كوردستانن‌و ئه‌بێت وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته به‌شه‌بویان له سامانی وڵاتا هه‌بێت‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچارنه‌بن له‌بری ئه‌وه‌ی مناڵێتی ئاسایی به‌سه‌ربه‌رن وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك خه‌ریكی نان په‌یداكردن بن.
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی كه له‌لیستی گۆڕانا گرنگی تایبه‌تی پێئه‌ده‌ین، مه‌سه‌له‌ی توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به‌مناڵ. بڕوامان وایه به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بوه ده‌ورێكی خراپ له‌په‌روه‌رده‌كردنی مناڵاندا ئه‌بینێت، ئێمه ئه‌زانین زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئێمه بڕێك له‌توندوتیژی به‌نیازی ته‌مێكردن‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی مناڵان به‌كارئه‌هێنن به‌ڵام بڕوامان وایه توندوتیژی ئه‌توانێت نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌كان راستبكاته‌وه به‌ڵكو خۆی ئه‌بێت به‌سه‌رچاوه‌ك بۆ دروستبونی چه‌ند هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر كه ره‌نگه له ئاینده‌دا ده‌ربكه‌وێ.
بۆیه ئێمه له لیستی گۆڕان بۆ باشتركردنی ژیانی مناڵانی كوردستان كارئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی:
1-سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی مناڵدۆست بینا بكه‌ین كه مناڵان تیا هه‌م به‌ڕاستی په‌ره‌وه‌رده بكرێن، هه‌م له‌ناویا هه‌ست به ئاسوده‌یی بكه‌ن.
2-سامانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكدایه كه بتوانێت له‌مه‌ودای دور یان نزیكا جۆرێ له گوزه‌رانی ئاسایی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان دابین بكات كه ناچار نه‌بن مناڵانی خۆیان ره‌وانه‌ی كار بكه‌ن.
3-سیسته‌مێكی موچه بۆ ئه‌و مناڵانه دابینبكرێت كه كه‌سوكاریان له‌دۆخی هه‌ژاریدان‌و توانای مه‌سره‌فی مناڵه‌كانیان نییه.
4-كاركردنی مناڵان قه‌ده‌غه بكرێت‌و رێگه نه‌درێت ژیانی مناڵی خۆیان له‌ناو بێڕه‌حمی بازاڕ‌و سه‌واو معامه‌له‌ی ئابوری‌دا به‌رنه سه‌ر.
5-دژایه‌تی توندوتیژی دژ به مناڵ بكرێت‌و هه‌م له‌ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژی، هه‌م كاركردن بۆ یاساگه‌لێك كه رێگه له‌م توندوتیژییه ئه‌گرێت.
ئێمه له لیستی گۆڕانا هه‌وڵئه‌ده‌ین نیشتمانێك بۆ مناڵان دروست بكه‌ین، كه جێگه‌ی گه‌مه وخوێندن و ئاسایش بێت نه‌ك جێگه‌ی دڵڕه‌قی و بێبه‌زه‌یی، گه‌ر نیشتمانێكی باشترتان بۆ مناڵه‌كانتان ئه‌وێت ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن بۆی بتوانین ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێبكه‌ین، ئیتر خۆشیتان.
Monday, June 29, 2009
All rights reserved by gorran.org