خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش..
بابه‌تی ئه‌م جاره‌مان ته‌رخانكراوه بۆ باسی زانكۆكانی كوردستان‌و په‌یمانگاكان. زانكۆ له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له روی زانستییه‌وه شوێنی داهێنانی بیری تازه‌و ته‌كنه‌لۆجیای تازه‌و كادیری تازه‌یه. له روی سامانی مرۆییه‌وه ئه‌و شوێنه‌یه كه كادر‌و سه‌ركرده‌ی سیاسی، ئیداری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و هونه‌ری بۆ كۆمه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌هێنێ. له روی سیاسییه‌وه زانكۆ ده‌وری گرنگه له ده‌وڵه‌تداری‌و حكومڕانیدا، ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رنامه‌ڕێژی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی خۆیان به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و داتایانه دائه‌ڕێژن كه له زانكۆوه پێشكه‌ش ئه‌كرێت.
له روی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌و شوێنه‌یه كه تێكه‌ڵاوی له‌نێوان چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دروست ئه‌كات.
له روی ئابورییه‌وه ده‌ورێكی گرنگی له رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه، چونكه ده‌رفه‌ت بۆ مناڵی هه‌ژاره‌كان ئه‌ڕه‌خسێنێت كه پێگه‌ی چینایه‌تییان بگۆڕن، بۆ نمونه مناڵی هه‌ژارێك به‌هۆی زانكۆوه ئه‌توانێت ببێت به‌دكتۆر، به ئه‌ندازیار، به پارێزه‌ر به‌مه‌ش پێگه‌ی چینایه‌تی خۆی ئه‌گۆڕێت.
لێره‌وه زۆرێك له هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌مان وا ته‌ماشای زانكۆكان ئه‌كه‌ن كه‌ئه‌توانێت مناڵه‌كانیان‌و پاشه‌ڕۆژی مناڵه‌كانیان له هه‌ژاری رزگار بكات، به‌ڵام زانكۆ له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه ئه‌م وه‌زیفانه‌ی له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كه‌وه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا شه‌هاده‌ی زانكۆ پردێكی سه‌ره‌كی نییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، به‌ڵكو نزیكیی له حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو حیزبه‌وه ئه‌و ده‌وره‌یان له‌شه‌هاده سه‌ندۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب له كاروباری زانكۆ وایكردوه هه‌لی یه‌كسان له‌به‌رده‌م خوێندكاران‌و مامۆستایان‌دا نه‌هێڵێت. له‌باتی زیره‌كی‌و زانایی‌و چالاكی، دڵسۆزی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو حیزب بۆته پێوانه بۆ قبوڵكردن له‌خوێندنی باڵا‌و دانانی راگر‌و سه‌رۆكی به‌ش‌و كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی زانكۆكان‌و په‌یمانگاكان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت‌و لایه‌نگری سیاسی‌یان نه‌كات چه‌ند كادرێكی باش‌و لێوه‌شاوه‌بێت له‌سه‌ر كار لائه‌برێت، بۆ نمونه راگری كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی رانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروبۆچونی سیاسیی جیاوازی هه‌بو له راگریی لابرا.
حكومڕانه‌كانی كوردستان هه‌ر لایه‌ن‌و كه‌سێك بن، زانكۆكانی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و كۆیه‌و دهۆك به‌شێكی گرنگی سامانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردن‌و ده‌زگای زانستی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌و كادری زانستی‌و ته‌كنیكی‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاشه‌ڕۆژی ئه‌م گه‌ل‌و وڵاته‌ن، ئه‌بێ رێز له سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی‌و ئازادیی بیروباوه‌ڕو جموجوڵ‌و هاتوچۆی مامۆستا‌و خوێندكاره‌كانی بگرن‌و پێویستییه‌كانی كاركردنیان بێ سه‌پاندنی هیچ مه‌رجێكی سیاسیی بۆ دابین بكه‌ن، هه‌ر لایه‌ك زه‌ره‌ر له زانكۆ‌و ره‌وتی گه‌شه‌كردن‌و پێشكه‌وتنی بدا پێبزانێ یان نه‌زانێ زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئه‌دا.
ئێمه له‌لیستی گۆڕان، بۆ گه‌شه‌پێدانی زانكۆكان‌و په‌یمانگاكانی كوردستان چه‌ند شتێك به پێویست ئه‌زانین كه لێره‌دا ئه‌یخه‌ینه‌ڕو:
-به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێویسته زانكۆ پێڕه‌وێكی ناوخۆی هه‌بێ، پایه‌ی قانونی ئه‌م ده‌زگایه له‌ناو سیسته‌می وڵاته‌كه‌دا دیاری بكات‌و ئه‌ركه‌كانی زانكۆ‌و جۆری به‌ڕێوه‌بردنی‌و جۆری په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆ‌و كۆمه‌ڵ، زانكۆ‌و حكومه‌ت، په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و زانكۆ، مامۆستا‌و مامۆستا، مامۆستا‌و خوێندكار، خوێندكار‌و خوێندكار به‌ڕونی دیاری بكا.
-پێویسته پارێزگاری سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان بكرێت له‌هه‌مو جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێكی سیاسی، له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حكومه‌تی‌و حیزبی.
-پێویسته حیزبه‌كان‌و حكومه‌ت رێزی زانكۆ به‌مامۆستاو خوێندكار‌و بیناوه بگرن.
-پێویستییه‌كانی زانكۆ له مامۆستا، بیناو موخته‌به‌رو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندكار، داوو ده‌زگاو كه‌لوپه‌ل، سه‌رچاوه‌و كتێبخانه، وه‌رزشگا دابین بكرێ.
-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و ناوه‌نده زانستییه‌كانی دنیا به‌هێزبكرێ‌و هه‌وڵبدرێ زانكۆ ناسراوه‌كان به ره‌سمی بیانناسن‌و دان به‌شه‌هاده‌كانیدا بنێن‌و خوێندكاره‌كانیان له‌زانستگاكانی خۆیاندا بۆ خوێندنی باڵا وه‌ربگرن.
-ژماره‌ی پێویستی ده‌زگای كۆمپیوته‌رو به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی خۆڕایی بۆ خوێندكاران دابینبكرێ‌و له‌بواری په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتدا كارئاسانییان بۆ بكرێ.
-به‌رنامه‌ی زانستی له جێبه‌جێكردن هاتوی فێركردنی زمانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی بۆ خوێندكاران ئاماده بكرێ‌و بایه‌خی زۆرتری پێبدرێ.
-مامۆستای میوان هی كورد‌و بێگانه له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بانگبكرێن بۆ ده‌رسوتنه‌وه‌و هێنانی تازه‌ترین تیۆری‌و دۆزراوه‌ی زانستی‌و هانی زانایانی كورد بدرێ كه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كجاریش نه‌گه‌ڕێنه‌وه، ساڵانه چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستاندا ده‌رس بڵێنه‌وه.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێبكه‌ین.