هاونیشتمانانی به‌ڕێز..
پشتیوانانی، لایه‌نگرانی، دۆستانی لیستی گۆڕان..
وه‌كو له په‌یامێكی پێشودا هه‌وڵم دا ئه‌و راستییه‌تان بۆ رون بكه‌مه‌وه كه داواكاری ئێمه بۆ گۆڕان‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه كه رای جیاواز‌و موعاره‌زه‌ی تێدا قبوڵكرا‌و رێزلێگیرا‌و بێ، هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له بڕوا سه‌ره‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و به‌جدی كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌كات.
ئێمه پشتئه‌ستور به‌خوای گه‌وره‌و پشتئه‌ستور به‌میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر‌و كراوه دروست بكه‌ین كه هیچ ده‌نگێ تیایدا به‌هیچ بیانویه‌ك نه‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و هه‌مو ده‌نگێك مافی پارێزراو بێت.
لێره‌وه داوا له‌هه‌مو لایه‌نگرانی به‌رفراوانی لیسته‌كه‌مان ئه‌كه‌م له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا:
رێز له لایه‌نگرانی لیسته‌كانی تر بگرن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌فتاری ناشایسته‌یان به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن.
په‌یڕه‌وی یاساكان بكه‌ن
هه‌ركه‌سێ ده‌ستدرێژی‌و ره‌فتاری ناشایسته‌ی به‌رامبه‌ركردن دان به‌خۆتاندا بگرن‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمیه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
داواتان لێده‌كه‌م رێز له یاساكانی هاتوچۆ بگرن‌و نه‌بنه‌هۆی دروستكردنی كێشه بۆ سه‌رنشینانی ئوتۆمبێلی تر‌و رێبوار‌و هاتوچۆكه‌ران‌و پۆلیسی هاتوچۆ.
ئه‌بێ هه‌موتان وا ده‌ربكه‌ون كه به‌ڕاستی گۆڕانتان ئه‌وێ، سه‌روه‌ری یاساتان ئه‌وێ، رێزگرتن‌و پاراستنی مافی هه‌مو كه‌سێكتان ئه‌وێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ بیروبۆچونی ئێوه‌دا نین. چونكه ئه‌مانه داوای راسته‌قینه‌و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی لیستی گۆڕانن كه ئێوه وا به‌حه‌ماسه‌ته‌وه پشتیوانی لێ ئه‌كه‌ن.
من له‌كاتێكدا ده‌ستی یه‌ك به‌یه‌كتان ئه‌گوشم‌و سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و حه‌ماسه‌ت‌و گڕوتینه‌ی ده‌ری ئه‌بڕن بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان كه لیستی خۆتانه، داواتان لێ ئه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌و مه‌ده‌نیانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رن‌و نه‌بنه‌هۆی دروستكردنی هیچ گرژی‌و نائارامیه‌ك. ته‌نها له كه‌شێكی هێمن‌و ئازادا ئه‌توانن سه‌ركه‌وتن بۆ خۆمان‌و داواكانی ئێوه مسۆگه‌ر بكه‌ین.
له‌هه‌مان كاتدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌كه‌م سنورێك دابنێن بۆ ره‌فتاری دزێوی پۆسته‌ر دڕاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌كه‌م سنورێك دابنێن بۆ ره‌فتاری دزێوی پۆسته‌ر دڕاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌نگرانی ئێمه‌و ئازاردانی پشتیوانه‌كانمان، چونكه ئه‌م ره‌فتاره له هه‌مو رویه‌كه‌وه دوره له هه‌مو رێوشوێنێكی شارستانی‌و دیموكرات‌و ئه‌بێته هۆی دروستبونی گرژی‌و ئاڵۆزان.
دۆستان‌و لایه‌نگرانی به‌رفراوانی لیستی گۆڕان، له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن‌و له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌دا كار ئه‌كه‌ن هیوام گه‌وره‌یه كه ره‌فتار‌و كرده‌وه‌كانتان به‌ڵگه بێت بۆ راستگۆی داوا‌و به‌ڵێنه‌كانی لیستی گۆڕان. ره‌فتار‌و كرده‌وه‌كانتان نمونه‌ی بێت‌و به ئه‌خلاقێكی به‌رزه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رن.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی هێمن........به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره
براتان نه‌وشیروان مسته‌فا
30/6/2009