له رۆژی (22/6/2009)ه‌وه، كه‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردوه، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕیوه‌و رۆژانه‌ش ژماره‌كه‌ی له‌زیادبوندایه.
دیاره ئه‌م پشتگیرییه زۆره بۆته مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بۆ هه‌ندێ لیست‌و قه‌واره‌ی سیاسی كه له‌وه‌ده‌چێ پێشتر‌و له‌حساباتی خۆیاندا چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌ڵچونه جه‌ماوه‌رییه نه‌بوبن، هه‌ربۆیه بۆ كه‌م بایه‌خكردنی‌و له‌به‌رچاوخستنی ئه‌و كه‌فوكوڵه‌و بێ ئه‌هه‌میه‌تكردنی ئه‌و پشتیوانییه زۆره ده‌ستیان كردوه به‌پروپاگه‌نده‌ی ناشیرین‌و قسه‌ی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ڵچوی ئه‌م لیسته، به‌وه‌ی كه‌گوایه سه‌رپێچی زۆرده‌كه‌ن‌و بونه‌ته مایه‌ی بێزاریی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه داواكاریمان له‌لایه‌نگران‌و پشتگیرانی لیسته‌كه‌مان ئه‌وه‌بوه كه‌ئارامی بانگه‌شه‌كردن بپارێزن، چونكه له‌هه‌مو ئارامییه‌كی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م پرۆسه‌یه سودمه‌ندی یه‌كه‌م لیستی گۆڕانه، چه‌ندین جاریش له‌ڕێگای راگه‌یاندنی جیاوازه‌وه دوپاتمانكردۆته‌وه كه‌ده‌بێ پابه‌ندبن به‌بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستمان زانی كه‌به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه راستی‌و دروستی ئه‌و پروپاگه‌ندانه بۆ هاوڵاتیان رونبكه‌ینه‌وه:
1-تا ئه‌و رۆژه‌ی كۆمسیۆنی باڵا به‌فه‌رمی رێگای نه‌دا بانگه‌شه بكرێت، لیسته‌كه‌مان له‌هیچ شوێن‌و بۆنه‌یه‌كدا، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی نه‌كردوه. له‌به‌رامبه‌ردا له‌پێش پانزه رۆژ له‌و رۆژه‌وه لایه‌نێكی تر ده‌ستیكرد به‌بانگه‌شه‌و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه داوای له‌هاوڵاتیان كرد كه‌ده‌نگ بده‌نه لیسته‌كه‌یان‌و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییان، له‌م بواره‌دا ده‌یان به‌ڵگه‌ی نوسراو‌و تۆماركراوی ده‌نگ‌و ره‌نگمان له‌به‌رده‌ستایه.
2-لیستی گۆڕان پابه‌ندی ته‌واوی كردوه به‌به‌كارنه‌هێنانی فه‌رمانگه‌كان‌و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ده‌یان‌و سه‌دان سه‌رپێچی له‌و بابه‌ته‌مان لاتۆماركراوه كه لیستی به‌رامبه‌ر كردونی. هه‌روه‌ها له‌به‌كارهێنانی چاپخانه‌و ده‌زگای جیاوازی حكومه‌ت‌و سوێندخواردن به‌ئه‌فسه‌ران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و ده‌ركردن‌و موچه‌بڕینی كارمه‌ندان‌و..هتد.
3-له‌لایه‌ن لیسته‌كه‌مانه‌وه هه‌رگیز نه‌مانویستوه كه‌كارێك به‌ناوی لیستێكی تره‌وه بكه‌ین بۆ ناشیرینكردنیان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌دیكۆمێنت لامانه كه‌لایه‌نی تر بهئاڵاو دروشمه‌كانی ئێمه‌وه به‌ئۆتۆمبیلی خۆیانه‌وه كاری ناشیرین ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكی جه‌ماوه‌ر به‌كاری ئێمه‌ی بزانن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئاگاداری هه‌مو جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وكاره هه‌ڵده‌ستن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌لیستی گۆڕانه‌وه نییه، چونكه لای ئێمه ئاشكرایه ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر له‌ئارامی راگرتنی بارودۆخه‌كه سودمه‌نده ئه‌وه لیستی گۆڕانه نه‌ك لیستێكی تر.
4-له‌كاتێكدا رێگاكان له‌ئۆتۆمبیلی جه‌ماوه‌ر قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ، بۆئه‌وه‌ی هێزی پشتگیریی له‌گۆڕان وه‌ك خۆی ده‌رنه‌كه‌وێ، له‌هه‌مان كاتدا قافڵه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه له‌لایه‌ن حیمایه‌ی به‌رپرسه‌كان‌و كۆمپانیاكانی نۆكان‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه رازێنرابونه‌وه بهئاڵاو وێنه‌كانی خۆیانه‌وه به‌قافڵه به‌هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون رێگا ده‌درێن‌و مه‌سیره‌یان پێده‌كرێت.
5-زۆربه‌ی زۆری سه‌رپێچییه‌كانمان به‌دیكۆمێنت داوه به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌وانی لێئاگادارن، ئه‌مه‌و ده‌یان جۆری تری سه‌رپێچی كه له‌به‌رده‌می خه‌ڵكی‌و میدیاكاندا ده‌كرێ، كه‌چی لایه‌نی تر ئێمه تاوانبارده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌بانگه‌شه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام‌و هاوچه‌رخ‌و هێمنانه‌و جارێكی تریش داوا له‌لایه‌نگرانی لیسته‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ئه‌وپه‌ڕی هێمنی‌و سه‌لامه‌تی بانگه‌شه‌كه بپارێزن‌و پشت به‌خوا‌و به‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتن له‌گۆڕاندایه‌و به‌ڕێوه‌یه.
لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی لیستی گۆڕان
3/6/2009