خوشك‌و برایانی به‌ڕێز.. ئه‌م كاته‌تان باش:-
یه‌كێ له‌و پرسیارانه‌ی روبه‌ڕومان كراوه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌وێ له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌مڕۆماندا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی ئێمه له لیستی گۆڕان چییه بۆ چه‌مكی ئاسایشی هه‌رێم؟.
بێگومان ئاسایش گرنگترین پێویستیی كۆمه‌ڵگایه، به‌بێ جێگیركردنی ئاسایش كۆمه‌ڵ ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێ بۆ پێشه‌وه بنێ، به‌ڵام تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ ئاسایش به‌ته‌نیا لایه‌نه ئه‌منییه‌كه‌ی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئاسایش لای ئێمه چه‌ندین ره‌هه‌ندی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری هه‌یه كه‌پێكه‌وه به‌ستراون‌و یه‌كتری ته‌واو ئه‌كه‌ن.
له‌وڵاتێكدا كه هه‌ژاری‌و بێكاریی ته‌شه‌نه‌ی كرد. زه‌مینی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ئه‌بێ. له‌وڵاتێكدا كه گه‌نده‌ڵی به‌ڕاده‌یه‌كی نائاسایی زیادی كرد، زه‌مینی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشئه‌بێ. له وڵاتێكدا، كه ئازادیی گشتی ئه‌خنكێ، هه‌لومه‌رجی به‌ره‌نگاریی سیاسی سازئه‌بێ. له‌وڵاتێكدا كه‌پاره زۆر بێ‌و خزمه‌تگوزاریی كه‌م بێت، بێزاری خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ی زۆری پاره‌كه زۆرئه‌بێ.
بۆیه ئاسایش لایه‌نه ئه‌منییه‌كه‌ی كه بریتییه له پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا له‌توندوتیژی، له‌كاروكرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌بانده‌كانی تاوانی رێكخراو به‌بێ ته‌واوكردنی لایه‌نه‌كانی تری نوقسان ده‌رئه‌چێ.
لایه‌نێكی تری ئاسایش سیاسییه، كه ئه‌بێت زه‌مینه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی فره‌یی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ئاین‌و مه‌زهه‌بی جیاواز‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و قبوڵكردنی یه‌كتری رێباز‌و حیزب‌و بیر‌وبۆچونی جیاواز ئاماده بكرێ، ئه‌گینا سه‌ركوتكردن‌و راونان‌و بێبه‌شكردن له‌به‌شداریی ژیانی سیاسی‌دا، ئه‌بێته‌هۆی پشێوی‌و دروستبونی نائارامی سیاسیی‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خوێناویی‌و هه‌ندێك جار روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدار.
لایه‌نێكی تری ئاسایش به‌پێی تێگه‌یشتنی ئێمه، لایه‌نی ئابورییه. بۆئه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، جێگه‌ی ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاشتی چینایه‌تی جێگه‌ی جیاوازی چینایه‌تی بگرێته‌وه ئه‌بێ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دابه‌شكردنی سامانی نیشتمانیدا دابین بكرێ‌و هه‌میشه له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی ئاستی گوزه‌رانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و ناوه‌نجییه‌كان‌و هه‌ژاره‌كاندا بین.
قوڵبونه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی كه‌مێكی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و ئاسوده‌و زۆرێكی هه‌ژار‌و ناڕازی ئه‌شێ ببێته‌هۆی هه‌ڵته‌كاندنی كۆمه‌ڵگاو سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی.
لایه‌نێكی تری ئاسایش، به‌پێی تێگه‌یشتنی ئێمه كۆمه‌ڵایه‌تییه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ به‌شێنه‌یی‌و به رێگایه‌كی ئاسایی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێ‌و گه‌شه بكات، ئه‌بێ هه‌میشه پارێزگاری به‌هابه‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێ‌و رێگه‌نه‌درێ هه‌ژدیهای گه‌نده‌ڵی كه سه‌رێكی ئه‌خلاقییه وه‌كو دزی‌و جاسوسی‌و له‌شفرۆشی‌و به‌رتیلخۆری و تلیاك خۆری و به‌دڕه‌وشتی كۆمه‌ڵ داڕزێنێ و له‌به‌رامبه‌ردا جوڵانه‌وه‌ی توندوتیژی‌و ئوسوڵی بخوڵقێنێ‌و كۆمه‌ڵ بخاته مه‌ترسییه‌وه.
بۆیه ئێمه له‌لیستی گۆڕان، كاتێ باس له چه‌مكی ئاسایشی هه‌رێم ئه‌كه‌ین هه‌مو ئه‌م لایه‌نه جیاوازانه حساب ئه‌كه‌ین.