گه‌نده‌ڵی ئێمه دروستمان نه‌كردوه، یه‌عنی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌ی كه باسیش ئه‌كرێت ئه‌وه‌نیه موباله‌غه له زلكردنیدا بكرێت، گه‌نده‌ڵی بوه به دیارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵی كوردیدا.
ساده‌ترین ته‌عریفی گه‌نده‌ڵی بریتیه له به‌د به‌كارهێنانی یان خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی، به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ خزم‌و كه‌سوكار، ئه‌مه ئاسانترین‌و ساده‌ترین ته‌عریفیه‌تی.
وه‌ختێ سه‌یری كۆمه‌ڵی كورده‌واری ئه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی ئێستا له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا بواره جیاجیاكانی ژیانی گرتۆته‌وه.
ئه‌توانی بیكه‌ی به چه‌ند جۆرێكه‌وه. جۆرێكیان گه‌نده‌ڵی ئیدارییه، جۆرێك گه‌نده‌ڵی داراییه، جۆرێك گه‌نده‌ڵی سیاسییه، جۆرێك گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقییه، جۆرێك گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
كه ئه‌ڵێین گه‌نده‌ڵی دارایی مه‌به‌ستمان له ئیستغلالی پله‌وپایه‌ی حكومه‌تی یا حیزبی، مه‌به‌ستمان له ئیستغلالی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستان هه‌یانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبونی نامه‌شروعی خۆیان‌و خزم‌و كه‌سوكاریان. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌شداربون له قۆنته‌رات، به‌شداربون له مقاوه‌لات، به‌شداربون له شه‌ریكاتی گه‌وره، له‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به دارایی گشتییه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر حسابی دارایی گشتی ده‌وڵه‌مه‌ندبونی نامه‌شروع ئه‌وه به‌شێكه له گه‌نده‌ڵی دارایی، سه‌ره‌ڕای به‌رتیلخۆری‌و دزی‌و ئیختیلاس‌و ئه‌و جۆره شتانه‌ی كه له كاروباری حكومه‌تیدا روئه‌دات.
به‌شێكی تری گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵی ئیدارییه. ئه‌ویش دانانی خه‌ڵكی نه‌شیاوه به‌هۆی دڵسۆزیی بۆ حیزب یان دڵسۆزی بۆ كه‌س یان دڵسۆزی بۆ لایه‌نێكی سیاسی بێئه‌وه‌ی گوێبدرێته پێوه‌ره قانونی‌و ئیدارییه‌كان، به واتایه‌كی تر پێشێلكردنی هه‌مو معیاره قانونی‌و ئیدارییه‌كانه له هه‌ڵبژاردن‌و له‌دانان‌و لابردنی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی.
به‌شێكی تریان گه‌نده‌ڵی سیاسییه، ئه‌ویش كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی مه‌حسوبیه‌ت‌و مه‌نسوبیه‌ت، له‌سه‌ر ئه‌ساسی خزمایه‌تی هێنانه پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و پێدانی پله‌وپایه‌ی به‌رزی حكومه‌تی‌و حیزبیه، له‌سه‌ر ئه‌ساسی وه‌لائی شه‌خسی یا وه‌لائی سیاسی یا وه‌لائی عائیلی، كه ئه‌مه ئه‌بێ به‌سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێنه‌پێشه‌وه به ده‌وروپشت‌و به ده‌سوپێوه‌ندی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه حساب ئه‌كرێن.
گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقیش، ئه‌ویش به‌شێكی تره له‌وه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا بڵاوبۆته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیستیغلالكردنی پله‌و پایه‌ی حكومه‌تی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی نامه‌شروع له‌گه‌ڵ ژناندا بۆ راوه ژن، بۆ به‌دڕه‌وشتی.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مانه له راستیدا له كۆمه‌ڵی كوردستاندا به‌یه‌ك شه‌و‌و رۆژ ناكرێ. بنبڕكردنی ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ته‌دریجیه. پرۆسه‌یه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه. یه‌كێك له‌و لایه‌نانه دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆیدا.
ئه‌گه‌ر له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌مو چه‌ند ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی پاك‌و ئازاد بكرایه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هه‌ڵبژاردنی رێكخراوه‌كانی موجته‌مه‌عی مه‌ده‌نی هه‌تا هه‌ڵبژاردنی حیزبه‌كان ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا بكرایه نوێبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كان‌و نوێبونه‌وه‌یه‌ك له‌كاربه‌ده‌سته‌كان‌و له‌نوێنه‌ره‌كاندا ببوایه بێگومان ئه‌وه ئه‌بێت به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی كه هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك سزائه‌درێ‌و كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پاداشت ئه‌كرێت‌و كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی تازه هه‌ڵئه‌بژێرێ.
یه‌كێكی تر له رێگاكانی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كاراكردنی په‌رله‌مانه، په‌رله‌مان بتوانێ میزانیه ئاشكرا بكات، شه‌فافیه‌ت له میزانیه هه‌بێت، شه‌فافیه‌ت له گرێبه‌ست‌و مقاوه‌لات‌و قۆنته‌راته‌كاندا هه‌بێت، بتوانێ له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه لێكۆڵینه‌وه‌و ته‌حقیق بكات.
یه‌كێكی تریان ئه‌وه‌یه، كه ئێمه هه‌یئه‌تێكی نه‌زاهه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌و ئازامان هه‌بێ، بتوانێ دوای ئه‌و هه‌مو كه‌موكوڕییانه بكه‌وێ‌و ته‌عقیبی بكا‌و معامه‌له‌ی قانونی له‌سه‌ر بكات.
یه‌كێكی تریان ئه‌وه‌یه كه ئێمه سوڵته‌یه‌كی قه‌زائی سه‌ربه‌خۆ‌و ئازامان هه‌بێ، بتوانێت گه‌وره‌ترین كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی بدا به دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
یه‌كێكی تریان ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌وانییه‌كی ئازاد هه‌بێت، سه‌رچاوه‌ی مه‌علوماتی هه‌بێت، بتوانێ ته‌عقیبی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بكات، كه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تیدا روئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی رون بكاته‌وه‌و ببێت به‌سه‌رچاوه‌یه‌كیش دیسانه‌وه بۆ دادگا‌و بۆ په‌رله‌مان‌و بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وانه.
به‌گشتی ئه‌مانه ره‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا بتوانێ سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت. بێگومان گه‌نده‌ڵی ناكرێت بڵێی له‌سه‌دا سه‌د بنبڕ ئه‌كرێ، له‌هه‌مو كۆمه‌ڵه‌كانی دنیا هه‌یه به‌ڵام له‌هه‌مو كۆمه‌ڵێكدا كه گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، لێپرسینه‌وه‌ش هه‌یه، دادگا هه‌یه، سزادان هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه تاكو ئێستا لێپرسینه‌وه‌و سزادان نه‌بوه.
ئومێدمان وایه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان، كارێكی وا بكه‌ین كه هه‌وڵ بده‌ین نه‌خشه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری، گه‌نده‌ڵی سیاسی، گه‌نده‌ڵی دارایی، گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی، گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنێین‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین بۆئه‌وه‌ی بنبڕی بكه‌ین.