سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم‌و ره‌وه‌ندی كورد
خوشك و برایانی به‌ڕێز.. ئه‌م كاته‌تان باش:
هه‌مومان ده‌زانین له‌سایه‌ی زوڵم‌و سته‌می به‌عسدا به‌درێژایی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق چه‌ند هه‌زار كوردی خاوه‌ن پیشه‌ی جیاواز‌و ته‌مه‌نی جیاواز‌و ره‌گه‌زی جیاواز ئاواره‌ی وڵاتان بون، كه‌چی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركردن ده‌رهات، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم‌و داموده‌زگاكانی دامه‌زرا ئه‌م ژماره‌یه چه‌ندجار زیادیكرد، ده‌یان‌و بگره سه‌دان هه‌زار كرێكار، جوتیار دكتۆر‌و ئه‌ندازیار‌و پارێزه‌رو مامۆستا‌و ئیداری له ژن‌و پیا‌و رویان كرده هه‌نده‌ران ئه‌مه‌ش له مێژوی نوێی كورددا به "نه‌زیفی عه‌قڵی كوردی داده‌نرێت" چونكه له‌كاتێكدا رویدا كه كوردستان زۆر پێویستی به‌هه‌مو ئه‌و ده‌ستی كار‌و توانا‌و شاره‌زایانه بو كه ده‌بو له‌سه‌رده‌می دوای داگیركردندا به ده‌ستی ئه‌وان بنیاتبنرێته‌وه به‌ڵام هه‌لومه‌رجی خراپی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نزمیی ئاستی گوزه‌ران له‌ئه‌نجامی بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌ئه‌نجامی نه‌بونی هه‌لی كار‌و له‌هه‌مو ئه‌مانه‌ش ترسناكتر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان بون به‌مه‌ش ئه‌زمونی تازه‌دروستبوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی هێزی كار‌و سامانی عه‌قڵی خۆی له‌ده‌ستدا به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبونی زیاد له (10) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرا بوه كه ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا شتێكی سلبی بو بێت ئێستا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دیارده‌یه‌كی ئیجابی، چونكه ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌ورێكی هاوشێوه‌ی سه‌فاره‌تی كوردستانی‌و نوێنه‌رایه‌تی كوردی بینیوه له خۆرئاوا‌و وڵاته جیاوازه‌كاندا.
ره‌وه‌ندی كورد له خۆرئاوا له چه‌ند رویه‌كه‌وه ده‌وری گرنگی له پێشهات‌و روداوه‌كاندا بینیوه، له زۆر روه‌وه كاریگه‌ریی ئیجابی به‌جێهێشتوه كه هه‌ندێكی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس ده‌كه‌م:
1-كوردستانیانی هه‌نده‌ران هه‌میشه پاڵپشتبون بۆ خه‌ڵكی كوردستان. له رۆژانی كۆڕه‌ودا خۆپیشاندان‌و مانگرتنی درێژیان ده‌ستپێكرد له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و به‌شداربون له‌سازدانی رای گشتی جیهانیدا به قازانجی كورد.
2-كوردستانیانی هه‌نده‌ران به‌درێژایی ئابڵوقه‌ی ئابوریی له‌سه‌ر كوردستان‌و دوای ئه‌ویش سه‌دان ملیۆن دۆلاریان ناردوه‌ته‌وه بۆ كه‌سوكاریان له كوردستان‌و به‌مه‌ش ده‌ورێكی گرنگیان له راگرتنی لانیكه‌می بارودۆخی ئابوری خه‌ڵكیدا بینیوه.
3-له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌سه‌دان كه‌سیان خوێندنی زانكۆ‌و خوێندنی باڵایان ته‌واوكردوه‌و پیشه‌ی جۆراوجۆر فێربون‌و به‌سه‌دان زانا‌و پسپۆڕ‌و سه‌رمایه‌داریان تێدا هه‌ڵكه‌وتوه، به‌هه‌زارانیان فێری زمانه گرنگه‌كانی وڵاتان بون، ئه‌مه‌ش خۆی سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه بۆ كورد.
4-كوردستانیانی هه‌نده‌ران ئێستا له‌سه‌رانسه‌ریی ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكاو ئوستورالیادا جێگه‌ی خۆیان كردۆته‌وه‌و له‌هه‌مو وڵاتێكدا لۆبییان دامه‌زراندوه، چه‌ندان رێكخراوی نا حكومه‌تی‌و رێكخراوی جۆراوجۆریان دامه‌زراندوه.
5- هه‌ندێكیان چونه‌ته ناو حیزبه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و توانیوانه ببن به ئه‌ندامی شاره‌وانی ده‌زگا ناوچه‌ییه‌كان‌و جێگه‌ی گه‌وره‌و بچوك بۆ خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه كاریگه‌ریی سیاسی گرنگیان بۆ كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام زیاد له هۆیه‌ك هه‌یه وایكردوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سود له‌م توانا‌و سه‌رمایه مرۆییه وه‌رنه‌گرێت كه له هه‌نده‌ران خاوه‌نین، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه له‌م دو خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كورتده‌كه‌مه‌وه:
1-به‌بڕوای ئێمه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان به‌زمانی حیزبیی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وه‌نده‌دا ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵی سه‌ره‌كیان به حیزبیكردنی خه‌ڵكیه، له‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ره‌كی له رێكخستن‌و قسه‌كردن‌و چالاككردنی خه‌ڵكی هه‌نده‌راندا ده‌گێڕێت رێكخستنه‌كانی حیزب‌و كه‌سوكاره‌كانی خۆیانه، نه‌ك داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش وایكردوه زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌نده‌ران لێیان دور بكه‌ونه‌وه، چونكه خه‌ڵكی ره‌نگه ئاماده‌بن كار بۆ حكومه‌تێك یان حیزبێك بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب یان چه‌ند كه‌سانێك به‌كاربهێنرێن.
2-یه‌كێك له كێشه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌و به‌پێی ده‌ستوری عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌مو سه‌فاره‌ته‌كانی دنیادا نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی‌و شه‌خسی هیچ كارێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه ده‌ستوریه نه‌كراوه، له‌بری ئه‌مه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داناوه كه له خزم‌و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان دروستیانكردوه، ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ره‌وه‌ندی كوردی بن، خه‌ریكی بزنس‌و كاری بازرگانین.
ئێمه له لیستی گۆڕان پێمانوایه یه‌كێك له كه‌موكوڕییه گه‌وره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می له گرنگیدان به ره‌وه‌ندی كورد له خۆرئاوا. بڕوامان وایه دامه‌زراندنی داموده‌زگای حكومه‌تی دامه‌زراوه‌ی مۆدێرن‌و كۆمه‌ڵیه‌كی ته‌ندروست به‌بێ به‌شداری‌و چالاككردنی كوردستانیانی هه‌نده‌ران كارێكی زه‌حمه‌ت بێت، ئێمه له لیستی گۆڕان زۆر به‌رچاو رونی ئه‌و سه‌رمایه مرۆیی‌و زانستی‌و ئابورییه ده‌بینین كه ده‌توانێت قازانجێكی گه‌وره به حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵی كوردستان بگه‌یه‌نێت. لێره‌وه ئێمه له لیستی گۆڕان به‌جدی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا چالاك بكه‌ین‌و ده‌ورێكی زۆر زیاتر له ئێستای بۆ دامه‌زراندن‌و پێشخستنی حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵ پێبسپێرین بۆ ئه‌مه‌ش بڕوامان وایه ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكرێن:
1- نه‌هێشتنی ئیعتیباراتی خزمایه‌تی‌و حیزبایه‌تی له دامه‌زراندنی سه‌فیر‌و كارمه‌ندی سه‌فاره‌ته‌كان‌و نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
2- سودوه‌رگرتن له هه‌مو ئه‌و توانا زانستی‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ی كوردستانیانی هه‌نده‌ران هه‌یانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له كوردستاندا ئاماده‌ییان هه‌بێت.
3- كارئاسانكردنی هاتوچۆی كوردستانیانی ده‌ره‌وه بۆ ناو وڵات.
4- كار ئاسانی بۆ هه‌ر كه‌سێك دور له هه‌مو جۆره ئیعتیبارێكی حیزبایه‌تی‌و خزمایه‌تی كه ده‌یه‌وێت سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره یان بچوك له وڵات‌دا بكات.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئێمه له لیستی گۆڕان كار بۆ كۆتاییهاتن به‌و دابڕانه ده‌كه‌ین كه كه‌وتۆته نێوان كوردستانیانی هه‌نده‌ران‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و به‌چاوی رێز‌و ته‌قدیره‌وه ته‌ماشای هه‌وڵ‌و ماندوبون‌و كه فائه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ین.
گه‌ر ده‌تانه‌وێت سیاسه‌تی تازه‌و عه‌قڵێكی تازه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كورد له خۆرئاوا بێته ئاراوه، ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن، ده‌نگ به لیستێك بده‌ن كه ده‌یه‌وێت داموده‌زگای حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی‌و مۆدێرن‌و دیموكرات‌و بان حیزبی دروست بكات كه به یه‌كچاو ته‌ماشای هه‌مو هاوڵاتیان ده‌كات‌و به‌ڕێز‌و ته‌قدیره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سه‌رمایه مرۆیی‌و زانستیه‌ی له‌ناو كوردستانیانی هه‌نده‌راندا هه‌یه.
Friday, July 10, 2009
All rights reserved by gorran.org