خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش...
كێشه‌یه‌كی دژوار كه روبه‌ڕوی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و ده‌وڵه‌تانی دراوسێیه. هۆكاری ئه‌مه‌ش كه بوه‌ته دایكی چه‌ندان كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر، جوگرافیای سیاسی‌و به‌شه‌ری‌و سروشتی كوردستانی عێراقه.
له‌لایه‌كه‌وه كورد له عێراقدا هاوسنوری نه‌ته‌وه‌ییه له‌گه‌ڵ سێ به‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ئێران‌و توركیا‌و سوریا كه به‌چه‌ندین رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، رۆشنبیری، ته‌نانه‌ت خێڵه‌كی‌و بنه‌ماڵه‌یی پێكه‌وه به‌ستراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوسنوری سیاسیه له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی دراوسێی عێراق، هه‌رسێكیان هه‌ڵوێستیان له خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، له‌ئاستی هیواكانی كوردا نییه.
له‌پێش دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستاندا زۆری حیزب‌و رێكخراوه سیاسیه كوردستانییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بنكه‌و باره‌گایان له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستانی عێراق هه‌بوه.
ئه‌م كێشه‌یه كوردی كردوه‌ته ژماره‌یه‌كی دژوار له‌ناو موعاده‌له‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی، دیبلۆماسی، ئابوری، ته‌نانه‌ت رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا، وایكردوه تا ئێستا به‌چاوی دوژمن یان به‌چاوی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، سه‌یری بكه‌ن.
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوكێشه دژواره‌دا ده‌كرێت؟ چۆن ده‌توانرێت هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌م دولایه‌نه پێكه‌وه نه‌گونجاوه‌ی هاوكێشه‌كه رابگیرێت؟ له‌ناو ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه ئاڵۆزه‌دا، گرنگترین شت كه بكرێ داڕشتنی سیاسه‌تێكی ژیرانه‌یه كه هاوسه‌نگیه‌كی ته‌ندروست له په‌یوه‌ندی هه‌رێم به دراوسێكانیه‌وه رێكبخات، ده‌بێت ستراتیژی كار له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر دو پایه دابڕێژرێت:
پایه‌ی یه‌كه‌م: رێكخستنی ناو ماڵی خۆمانه به‌شێوه‌یه‌ك كه نمونه‌یه‌كی دیموكراتی هاوچه‌رخی پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، دینی جیاواز، مه‌زهه‌بی جیاواز، فه‌رهه‌نگ‌و بیری سیاسی جیاواز له‌سه‌ر بنچینه‌ی قازانجی هاوبه‌ش، رێزگرتن له مافی یه‌كتری، رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندی یه‌كتری، پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی نوێ له سیستمی سیاسی‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی هێمنانه تێیدا ده‌ستاوده‌ست بكات، یاسا سه‌روه‌ر بێت، دور بێت له هه‌مو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی، ره‌فتاری یه‌كسان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانی بكات، رونی‌و ئاشكرایی له كاره‌كانیدا هه‌بێت كه ئه‌مه جۆرێك له دڵنیایی‌و متمانه ده‌خوڵقێنێت، ده‌شێت دراوسێكان له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌چاوی دوژمن‌و نه‌یار‌و پیلانگێڕ تێیبڕوانن، وه‌ك دراوسێیه‌كی باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه هه‌میشه حكومه‌ته دیموكراته‌كان زۆر زیاتر له حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕن.
پایه‌ی دوه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكان چ له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و چ له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له بواره‌كانی ئابوری، رۆشنبیری، بازرگانی سیاسی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دروستكردنی قازانجی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ.
واته ده‌بێت سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌زمونێكی تازه‌و په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی كورد به دراوسێكانیه‌وه، به‌چاككردن‌و دیموكراتیكردنی زیاتری خودی ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات. رژێمه دیموكراته‌كان زۆر زیاتر له رژێمه داخراو‌و ناشرینه‌كان جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕی ده‌وڵه‌ته‌كانن.
1-به‌كارهێنانه زمانێكی دیبلۆماسی‌و عه‌قڵانی له‌بری زمانی ته‌شه‌نوج‌و هه‌ڕه‌شه بۆ لێدوان‌و شه‌رحكردنی تێڕوانینه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش‌و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ.
2-گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندی ئابوری‌و بازرگانی‌و دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا. چونكه هه‌میشه په‌یوه‌ندی ئابوری رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی سیاسی ئاسانتر بكات.
3-گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ئه‌و میله‌تانه‌دا له‌ڕێگه‌ی زانكۆكان، ناوه‌نده‌كانی زانستی، رۆشنبیری‌و میدیایی، هه‌وڵدان بۆ ناسینی ئه‌وان‌و ناساندنی ئێمه‌ش به‌وان. هه‌میشه په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری، ده‌توانێت ده‌ورێكی گرنگ له‌وه‌دا ببینێت نه‌ته‌وه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌و به‌چاوی رێز‌و ته‌قدیره‌وه ته‌ماشای یه‌كتر بكه‌ن.
4-كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه پرسی كورد به وت‌و وێژ‌و رێگه‌ی دیموكراتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز ئێمه له لیستی گۆڕان كار ده‌كه‌ین بۆ:
دروستكردنی ئه‌زمونێكی به‌هێزو سه‌قامگیر، ئه‌مه‌ش به‌بێ دروستكردنی ئه‌زمونێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێكاندا كارێكی زه‌حمه‌ته. به‌بێ كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌زمونێكی دیموكرات‌و كراوه له ناوخۆدا. دروستكردنی دڵنیایی‌و متمانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌دا كارێكی سه‌خته.
ئه‌گه‌ر وڵاتێكتان ده‌وێت له‌ئاستی په‌یوه‌ندیی به ده‌ره‌وه به رۆحێكی عه‌قڵانی‌و به‌رپرسیارانه‌و دور له سه‌ره‌ڕۆیی‌و موجازه‌فه ره‌فتار بكات، ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن.