به‌رێز/ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/دانیشتنی نائاسایی
ســــڵاورێز ....
له‌گه‌ڵ چونه ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ندین كاری توندوتیژی له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ركه‌وتون. كه ئامانج لێیان توقاندنی خه‌ڵك و كپكردنی ده‌نگ و رای ئازاده‌و به‌ردوام بوونی ئه‌م دیارده‌یه ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موو قوربانیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ هێنانه ئارای هه‌رێمی ئازاده و ئارام ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه، ته‌قه‌كردن‌و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان شه‌وی 16/17/2/2010 له‌شاری سلێمانی نزیكترین و زیندوترین ئاماژه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یه.
بۆیه به‌ناوی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه داواكارین له به‌ڕێزتان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌و دیارده ترسناكه گرێ بدرێ بۆ رێگرتن له تۆ قاندن و تیروَری فیكری له هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
كوێستان محمد عبدالله
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان