(گۆڕان):
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ره و توندوتیژی هه‌نگاو ده‌نێت و فراكسیۆنی گۆڕانیش داوا ده‌كات په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بدات.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م شارۆچكه‌كانی كوردستان، رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و سه‌ركوتكردنی رای هاوڵاتیان زیاتر دێته ئاراوه، به تایبه‌تی له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌ش فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ده‌كات.
له یاداشتێكدا كه دانه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، هاتوه: "له‌گه‌ڵ چونه‌ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ندین كاری توندوتیژی له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ركه‌وتون، كه ئامانج لێیان توقاندنی خه‌ڵك و كپكردنی ده‌نگ و رای ئازاده و، به‌ردوامبونی ئه‌م دیارده‌یه ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌مو قوربانیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ هێنانه ئارای هه‌رێمێكی ئازاد و ئارام ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه، ته‌قه‌كردن و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان شه‌وی 16-17/2/2010 له‌شاری سلێمانی نزیكترین و زیندوترین ئاماژه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن. بۆیه به‌ناوی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه داواكارین له به‌رێزتان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌و دیارده ترسناكه گرێ بدرێ بۆ رێگرتن له تۆقاندن و تیرۆری فیكری له هه‌رێمی كوردستان".