سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌دنان عوسمان: ئه‌گه‌ر كاره نایاساییه‌كان له سلێمانی به‌رده‌وام بێت داوای ته‌جمید كردنی سه‌ر كۆمار ده‌كه‌ین
(
گۆڕان
):
له دوای ئه‌و بارگرژیه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی گرته‌وه و هێزه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به میلیشیای تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دۆسیه‌یه‌كی یاسایین له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هێزه نایاساییانه ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی جارانی یه‌كێتی ده‌كات.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی سبه‌ی، عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه مه‌له‌فێكمان ئاماده كردوه له‌سه‌ر پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و له حاڵه‌تی به‌رده‌وام بونی پێشێلكاریه‌كانی هه‌ندێ تاقمی چه‌ته و به‌ده‌ر له یاسا و به‌رده‌وام بونی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوشارخستنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا حكومیه‌كان، ئه‌وا ئێمه ئه‌و مه‌له‌فه ده‌خه‌ینه به‌رده‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، كه تیایدا داوا ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ته‌جمید بكرێت و له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لاببرێت.
هه‌روه‌ها عه‌دنان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له داوای داداگایی كردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنتی به‌هێز پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵا و داداگای فیدرالی ده‌كه‌ن.
Friday, February 19, 2010
All rights reserved by gorran.org