(گۆڕان):
شێرزاد حافز، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: وه‌کو لیژنه‌کانی ناوخۆ و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم (سلێمانی)مان کرد، بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی چه‌ند شه‌وی رابردوی شاری سلێمانی و ده‌ستگیرکردن و بریندارکردنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ک.
هه‌روه‌ک باسی له‌وه‌شکرد که له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای بینینی برینداره‌کان و ده‌ستگیرکراوه‌کان، حاکم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش، له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قه‌كردن و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان، وتی: چه‌ند که‌سێک ته‌قه‌یان له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی کردوه، به‌ڵام ئێمه بۆمان رونكرده‌وه كه ئاسه‌واری فیشه‌ک نه به‌مه‌ڵبه‌ند و نه‌به‌ئۆتۆمبێله‌کانیانه‌وه نییه و ته‌قه نه‌کراوه، به‌ڵکو ته‌نها چه‌ند که‌سێک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان کردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌کیان پێبوبێت و ته‌نها ئه‌و هێزه تایبه‌ته و هێزه‌کانی مه‌ڵبه‌ند چه‌کداربون.
سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه که به چه‌ک وه‌ڵامی بانگه‌شه‌رانیان داوه‌ته‌وه، که له ئه‌نجامدا چه‌ند که‌سێک برینداربون و 11 که‌سیش ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام شێرزاد حافز وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان بونیان هه‌بوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاسایش به‌لایانه‌وه ئاسایی بوه هێزێكی تر له‌گه‌ڵ پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان بن هاوكارییان بكه‌ن.
شێرزاد حافز که هاوکات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانه، ئه‌وه‌شی وت: سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی ته‌قه‌کانیانکردوه هێزی دژه تیرۆرن و له نیوه شه‌ودا برینداره‌کانیان به چاره‌سه‌رنه‌کراوی له نه‌خۆشخانه ده‌رکردوه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کێک له برینداره‌کان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه و دوای نیو سه‌عات بردویانه بۆ ئاسایش، به‌ڵام حاکم قادر ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه و وتی؛ ئه‌وه هێزێکی تایبه‌تی سه‌ر به ئاسایشن و هێزی دژه تیرۆر نین.
ئاشکراشیکرد: له درێژه سه‌ردانه‌که‌یاندا چاویان به ده‌ستگیرکراوه‌کان و برینداره‌کان که‌وتوه و ئاسه‌واری لێدان به ده‌ستگیرکراوه‌کانه‌وه دیاربوه.
له هه‌مان کاتدا یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان ئه‌وه‌ی وت: "ئه‌و هێزه‌ی ده‌ستگیریان کردین هێزی دژه تیرۆربون و لێداێکی زۆریان لێداوین، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش مامه‌ڵه‌یه‌کی باشیان له‌گه‌ڵدا کردون و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوه".
شێرزاد حافز رونیشیکرده‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ 6 که‌س له ده‌ستگیرکراوه‌کان ئازاد کراون و به‌رپرسانی ئاسایش پێیان راگه‌یاندین، 5 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی سلێمانی ده‌که‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی 5 ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی تر ده‌که‌ن و لێدوانی بریندار و ده‌ستگیرکراوه‌کان، روبه‌ڕوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ده‌که‌نه‌وه.