سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا
دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان له نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا نواندیان بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و ئه‌نجام نه‌دانی كاری نایاسایی به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مانتاران و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و به مێزه‌كانیاندا كێشا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ یه‌ك سه‌عات و دواتریش كۆبونه‌وه‌كه‌یان دواخست بۆ سبه‌ینێ.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سبه‌ی راگه‌یاند: ویستیان قایلمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها 3 خوله‌ك قسه بكه‌ین له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دینار (11 ملیۆن دۆلار) بێت و ئازادیمان لێ زه‌وت بكه‌ن و دیفاع له به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك نه‌كه‌ین و ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی له بودجه‌دا هه‌یه ئاشكرای نه‌كه‌ین، ئێمه‌ش به‌وه رازی نه‌بوین، هه‌ر بۆیه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕی و كۆبونه‌وه‌كه دواخرا بۆ سبه‌ینێ.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی، وتیشی: لیستی هاوپه‌یمانی ده‌یانویست ره‌زامه‌ندبن و ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌مو په‌رله‌مانتارێك ته‌نها 3 خوله‌ك قسه‌بكات له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ك كه چه‌ندین لایه‌نی تاریك و كێشه‌ی تێدایه.
Monday, February 22, 2010
All rights reserved by gorran.org