سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت
له دژی رێگه‌نه‌دان به چونه‌نه‌ژوره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو دانیشتنی ناو هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
دوێنی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان شه‌ڕی بودجه‌ی ده‌ستپێكرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه گواسترایه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه‌ش بوه هۆی پشتیوانی زیاتری هاوڵاتیان بۆ گۆڕان و له هه‌مان كاتدا توڕه‌بون و نیگه‌رانیی لیستی ده‌سه‌ڵات و نه‌یانزانی به چ جۆرێك ئه‌و چالاكییه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان شكسته‌كه‌ی خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه ته‌واوكه‌ری دانیشته‌كه‌ی دوێنێیه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێگای نه‌دا كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ته‌واوی دانیشتنه‌كه په‌خش بكه‌ن نه‌وه‌ك پشتیوانیكردنی لیستی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كانه‌وه كه‌م بێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر شكست بهێنن، هه‌ر بۆیه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی ئه‌و بڕیاره، فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت و چونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به سبه‌ی راگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌ت بو به قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌ی خوێندكاران و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی بودجه، كه ئه‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی گرنگن و په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه.
وتیشی: بۆیه ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگیی ئه‌و بابه‌تانه، پێمان باش بو ته‌واوی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هاوڵاتیان بگوازرێنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێگری له‌وه كرد و بڕیاریدا ته‌نها 10 خوله‌كی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه په‌خش بكرێت و دواتر خۆیان وێنه‌ی دانیشتنه‌كان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بگوازنه‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو چونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وێنه‌ی دانیشتنه‌كان به ده‌ستكارییه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و راستییه‌كان ئاوه‌ژو ده‌كات و راشیگه‌یاند: له دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، دانیشتنه‌كه وه‌كو خۆی نه‌گوازرایه‌وه و لێدوانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له كاستێی وێنه‌گرتنه‌كه‌دا لابرابو، بۆیه ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا رازی نابین به‌و كاره و ده‌بێت ته‌واوی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان وه‌كو خۆی بگوازرێته‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان لای هاوڵاتیانی هه‌رێم شه‌فاف بن.
Tuesday, February 23, 2010
All rights reserved by gorran.org