سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ئۆپۆزسیۆن سه‌دان ملیۆن دۆلاری گه‌ڕانده‌وه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان
"چاره‌نو‌وسی نزیكه‌ی (7) ملیار دۆلار دیارنییه"
ڕاپۆرتی: ئه‌له‌ند مه‌حوی
رۆژانه‌و له گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌سه‌ر بودجه‌ی (2010)ی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی به‌دواداچوونه ورده‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه‌موكورتییه‌كانی بودجه ده‌رده‌كه‌وێت‌و په‌رله‌مانتاران ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه چاره‌نو‌وسی زیاتر له (7) ملیار‌و (400) ملیۆن دۆلار دیارنییه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پرۆژه بودجه‌ی هه‌رێم له كۆتایی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان بودجه‌یان به ناشه‌فاف‌و پڕ كه‌موكورتی ناوبرد، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌تكرایه‌وه.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌یان خسته گفتوگۆوه كه ده‌یسه‌لمێنێت بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان په‌له‌ی لێكراوه‌و به كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌وه نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، له‌م رووه‌وه له كۆبو‌ونه‌وه‌ی رۆژی (27/2)دا د.شاهۆ سه‌عید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، داوایكرد؛ "پرۆژه‌یاسای بودجه بنێردرێته‌وه بۆ حكومه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له (2) ترلیۆن‌و (770) ملیار دینار له بودجه‌ی حیزب تێكه‌ڵی بودجه‌ی حكومه‌ت بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا د.شاهۆ رایگه‌یاند: "چاره‌نو‌وسی نزیكه‌ی (7) ملیار دۆلار، كه ده‌كاته (8) زیاتر له ترلیۆن دینار له پاره‌ی ئیراداتی حكومه‌ت‌و میزانییه‌ی مده‌وه‌ره دیارنییه"، هه‌ر بۆیه داوایكرد كه بودجه‌كه بگه‌إێنرێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم‌و چاره‌نو‌وسی ئه‌و پاره‌یه‌ش ئاشكرابكرێت.
ئه‌م تێبینیانه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن وایكرد، كه به‌شێك له كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت‌و سه‌دان ملیۆن بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر بودجه‌ی (2010)ی هه‌رێمی كوردستان، له‌م رووه‌وه لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی (27/2) به ره‌چاوكردنی كۆی گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مان تایبه‌ت به بودجه‌و پوخته‌ی پێشنیازی سه‌رجه‌م لیژنه‌كان، چه‌ند پێشنیازێكی گشتیی خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و پێشنیازانه په‌سندكران له‌وانه: لابردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ باره‌گا حیزبییه‌كان‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند ته‌كیه‌یه‌ك‌و راگرتنی بودجه‌كانی به‌كارخستنی قوتابخانه‌ی شوه‌یفات‌و خه‌رجیی دیزاینی زانكۆی سایبیس له‌گه‌ڵ لابردنی بودجه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه دووباره ناویان هاتووه.
كاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕۆژنامه وتی "ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه په‌یوه‌ندیاربوون به حیزبه‌وه لابران، وه‌كو یاریگای شه‌عب له به‌غداد هۆڵی كۆبو‌ونه‌وه‌ی پارتی‌و هۆڵی كۆبو‌ونه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له خانه‌قین‌و چاككردنی رێگه‌ی خانوی باره‌گای مام جه‌لال‌و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه دووجار بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكرابوو، یان هه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌ر بوونی نییه".
له گفتوگۆكانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر بودجه‌ی (2010)ی هه‌رێم، هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانی دارایی‌و پلاندانان‌و سامانه سروشتییه‌كان ئاماده‌بوون‌و په‌رله‌مانتاران به‌چه‌ندین پرسیار رووبه‌إوویان بو‌ونه‌وه.
ناسك تۆفیق، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتارانه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی دیاریكران كاریگه‌ریی هه‌بوو، له‌وانه وه‌زیری پلاندانان له‌سه‌ر زاری خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژانی پێشوودا وتی زیاتر له (7) ملیار دینار بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه دووباره بووه‌ته‌وه".
له بإگه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووریی په‌رله‌ماندا، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سێكته‌ری "الاعانات" به رێژه‌ی (10%)و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سێكته‌ری "منح" به رێژه‌ی (10%)و بودجه‌ی سێكته‌ری "مصروفات اخری" به رێژه‌ی (15%) كرابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین بۆچوونی جیاجیای له‌باره‌وه درا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ریه‌كه له‌و پێشنیازانه‌ی به‌جیا خسته ده‌نگدانه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سێكته‌ری "الاعانات" به رێژه‌ی (5%)و بودجه‌ی سێكته‌ری "منح" به رێژه‌ی (5%) به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو بودجه‌ی سێكته‌ری "مصروفات اخری" وه‌كو خۆی مایه‌وه به‌بێ كه‌مكردنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ئه‌مساڵی دوومانگ زووتر نارد بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام هێشتا له‌كاتی خۆیدا نه‌بوو، كه پێویستبوو له كۆتایی ساڵی پێشوودا بودجه‌ی بناردایه بۆ په‌رله‌مان.
كوێستان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی (27/2)دا پێشنیازی كرد، كه به‌ندێكی یاسایی دابنرێت بۆ سزادانی لایه‌نی به‌رپرس له دواكه‌وتنی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی (2011)، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناچاربێت له‌كاتی خۆیدا بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكاندا پێشنیازی نوێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی بودجه پێشكه‌شده‌كرێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه فراكسیۆنی گۆڕان داوایكردووه سندوقێك بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك دابنرێت.
كاردۆ محه‌مه‌د له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فراكسیۆنی گۆڕان داوایكردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی باربۆ له ئیعانات‌و میناح گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌كاته زیاتر له 41 ملیار دینار ده‌كات بخرێته سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ركوك".
Wednesday, March 03, 2010
All rights reserved by gorran.org