(گۆڕان):
ژنانی كوردستان به درێژایی مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌یان، ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه تاكێكی كارای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن و جگه له‌وه‌ی به‌شی شێریان له پڕیشكی شه‌ڕ و ناكۆكیه‌كان به‌رده‌كه‌وێ، خۆشیان وه‌ك تاك به‌شدار و هاوبه‌ش بون له هه‌مو قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له كاتی ئاشتی و سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا، دیسانه‌وه ژنان به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بوه له هه‌وڵدان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی سه‌رخان و ژێرخانی كۆمه‌ڵ و نه‌خشاندنی چاره‌نوس و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌یان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا تا ئێستا ژنی كورد وه‌ك زۆربه‌ی ژنانی دنیا له بازنه‌ی نایه‌كسانی و جیاكاری ره‌گه‌زیدا ده‌خولێنه‌وه.
ئیراده‌ی ژنان و بڕیاری سیاسی و ئیداری ئه‌م هه‌رێمه خاڵی ده‌ستپێكی ده‌ربازبونه له‌و بازنه چه‌ق به‌ستوه. له‌م روانگه‌یه‌وه خه‌باتكردن بۆ هێنانه‌دی یه‌كسانی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی یه‌كێك بوه له په‌یامه سه‌ره‌كیه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و به‌ینه‌شدا یه‌كسانی ره‌گه‌زی به‌شێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ئه‌و په‌یامه و بڕوامان وایه تاجیاوازی و ناعه‌داله‌تی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز بێت و ژنان له په‌راوێزی خه‌بات و قوربانی دان و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كاندا بن، ئه‌وه هیچ مانایه‌ك بۆ یه‌كسانی نامێنێته‌وه بۆیه له رۆژی جیهانی ژناندا وێڕای به‌رز نرخاندنی رۆڵ و خه‌باتی ژنانی كوردستان، سوربونمان له‌سه‌ر هێنانه‌دی په‌یامه‌كه‌مان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌باتكردنمان بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و نه‌هێشتنی جیاكاری ره‌گه‌زی به‌رده‌وام ده‌بێت.
فراكسیۆنی گۆڕان
8/3/2010