(گۆڕان):
به‌بیانوی سه‌فه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌ره‌وی هه‌رێم و هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، ده‌نگۆی دواخستنی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه له سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش پێیوایه، ئه‌وه بیانوییه‌كی زۆر لاواز‌و نایاساییه‌و رودانی هه‌ر دۆخێكی له‌وجۆره‌ش به‌كاره‌سات ناوده‌بات.
عه‌بدولاَ مه‌لانوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: ئاگاداری ئه‌و دواخستنه نیم، به‌لاَم رودانی هه‌ر دۆخێكی له‌وجۆره به‌ڕاستی له زیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌شكێته‌وه.
وتیشی: له ئێستادا ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن ته‌واو بۆیان ده‌ركه‌وت كه پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان دنیایه‌ك كه‌موكورتی تێدایه، بۆیه ئه‌مه وا ئه‌خوازێت كه ئه‌و بودجه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی دوباره بودجه‌كه داڕێژرێته‌وه‌و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ربكرێت.
عه‌بدولاَ مه‌لانوری ئه‌وه‌شی وت: له دۆخێك‌دا كه ئه‌م بودجه‌یه نه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و نه له په‌رله‌مانیشدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه نیازی لایه‌نی ده‌سه‌لاَت ده‌رده‌خات، كه نایه‌نوێت ئه‌م بودجه‌یه له‌كاتی خۆیدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان خه‌رجبكرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان رونیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م دواخستنه روبدات ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌بده‌ئه‌یه كه پێشتر ده‌سه‌لاَت باسی ده‌كرد، كه گوایه ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت بودجه دوابخات، له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن نه‌یویستوه بودجه دوابخات، به‌ڵكو ویستویه‌تی بودجه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له په‌سه‌ند بكرێت، به‌لاَم به‌مه‌رجێك ئه‌و بودجه‌یه بنه‌ما زانستی و سترتتیژییه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌باره‌ی گرنگی و ده‌وری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئه‌گه‌ری سه‌فه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا، ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌مو داموده‌زگایه‌ك به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی په‌كی بكه‌وێت كه‌واته كاری حكومه‌تداری ناكرێت، چونكه خۆی حیكمه‌ت له دانانی جێگیر بۆ هه‌ر سه‌رۆكێك ئه‌وه‌یه كه له كاتی ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكدا جێگیره‌كه‌ی كاره‌كان رابپه‌ڕیبَنێت، كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا كاری جێگیر چییه؟، بۆیه ئه‌مه بیانوییه‌كی زۆر لاواز‌و نایاساییه هیوادارم راست نه‌بێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ڕاست بێت به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
لای خۆیه‌وه تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به سبه‌ی راگه‌یاند: دواخستنی گفتوگۆ كردن له سه‌ر بودجه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، كه له چ كاتێكدا گفتوگۆ كردن له سه‌ر بودجه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
میران عوسمان