سازدانی: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
كوێستان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به كاره‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له په‌ر له‌مان ئه‌نجامیداوه و ده‌ڵێت "ئێمه (30) پڕۆژه یاسامان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه سه‌رجه‌میان له په‌رژه‌روه‌ندیی خه‌ڵكدایه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا كه مه‌سه‌له‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك باس ده‌كرێت، (35) كه‌س دژی ده‌ست به‌رزده‌كاته‌وه"
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌دای لیستی گۆران له په‌رله‌ماندا كارێكی وای كردووه كه لیستی كوردستانیش ده‌ستبخاته سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی بودجه"
رۆژنامه: ئایا ده‌توانیت بڵێی؛ به‌فیعلی له‌دوای (25/7)ه‌وه گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و جۆری حوكمإانییه‌كه‌ی روویداوه؟
- به‌ڵێ بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چوونی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ نێو په‌رله‌مانی كوردستان، گۆڕان له‌كوردستاندا روویداوه، ئێمه په‌رله‌مانمان به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بردووه‌و ئه‌و گفتوگۆ جدیی‌و ئازایانه‌و ئه‌و ده‌ست خستنه‌سه‌ر كه‌موكوڕیانه‌ی، كه ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌بینرێت ئۆپۆزسیۆن دایهێناوه، ئه‌و نه‌ریته‌ی كه به‌رپرس بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خه‌ڵك، ئۆپۆزسیۆن دایهێناوه، كه وه‌ك جاران به‌رپرس له‌پشتی مێزه‌وه دانه‌نیشێت‌و خه‌ڵك به‌چوار پرسگه نه‌گاته لایان، لیستی گۆڕان دایهێنا، ته‌نانه‌ت وامانكرد كه لیستی كوردستانیش چاومان لێبكات‌و بچێته ناو خه‌ڵك، دیاره هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان چووه ناو په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیدا كۆمه‌ڵێك ئارایشتی خۆی بكات، بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ریهاتووه بیشارێته‌وه‌و هه‌ندێك باری لاری خۆی راستبكاته‌وه، راسته بۆ ئێستای كوردستان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی، كه ئێمه هه‌مانه‌و ئه‌و گۆڕانكارییه جه‌زرییه‌ی، كه ده‌بێت بكرێت له‌م هه‌رێمه‌دا، هێشتا ئه‌نجامنه‌دراون‌و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ئه‌و گۆڕانكارییانه بكات، كه فراكسیۆنی گۆڕان لێی داواده‌كات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه ورده‌ورده له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی فیعلی ناو په‌رله‌مانه‌وه كرا، به‌ته‌واوه‌تی نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمه‌كه ده‌گۆڕێت، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی، كه یاسا سه‌روه‌رنه‌بێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان تێكه‌ڵبن‌و ئه‌وانه‌ی كه حیزبیان كردووه‌ته به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن، كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بێت‌و ئه‌م لایه‌ن‌و حیزبانه زۆر بچووك ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت ئه‌م گۆڕانكارییه ریشه‌ییانه بكات، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌ندێك رتووشی خۆی كردووه، وه‌ك جاده ره‌شكردنه‌وه‌و هه‌ندێك پڕۆژه‌ی بچووك بچووك، ئه‌گه‌ر به‌ناته‌واویش بێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌ندێك گۆڕانكاریی بینراوه ده‌یكات، به‌ڵام پێمانوایه؛ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌دوای ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هاتووه‌ته كایه‌وه‌و به‌ئاراسته‌یه‌كی باش بڕوات ئه‌وا به‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه، فشاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و لیستی گۆڕانه له په‌رله‌مان، كه واده‌كات ئه‌م گۆڕانكارییانه ئه‌نجامبدرێت‌و خه‌ڵكیش دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه به‌ئاراسته‌ی په‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر كه‌سێكدابێت ئه‌وه له‌ژێر فشاری فراكسیۆنی گۆڕاندا كراوه.
* كه‌واته ئێوه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان كاره‌كانی خۆتان له‌ماوه‌ی (6) مانگی رابردوودا، له‌چیدا كورت ده‌كه‌نه‌وه؟
- ئێمه (30) پڕۆژه‌یاسامان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه سه‌رجه‌میان له په‌رژه‌روه‌ندیی خه‌ڵكدایه، گرنگرینیشیان ئه‌مانه‌ن: "چاكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌و هاوتاكردنی به‌مووچه‌ی هاوپیشه‌كانیان له‌عێراقدا، بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ زیندانیانی سیاسیی‌و چاكردنی ژیان‌و گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌إووی مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه، چاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ ژیان‌و گوزه‌رانی سه‌رده‌مدا بگوونجێت، هه‌مواركردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاره، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاكردنی سیستمی مووچه، كه تیایدا مووچه‌به‌رزه‌كان‌و نزمه‌كان جیاوازی ئه‌وتۆیان له‌نێواندا نه‌هێڵرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره په‌رله‌مانتار داوای ئه‌وه بكات، كه مووچه‌كه‌ی خۆی كه‌مبكرێته‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌دا، پڕۆژه‌یاسای دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنانی ماڵه‌وه، پڕۆژه بإیاری تایبه‌ت به‌كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات"، ئه‌مانه هه‌مووی گۆڕانكارییه كه‌وای كردووه لیسته‌كانی دیكه‌ش پڕۆژه‌یاسای هاوشێوه پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ململانێیه‌كی سوودبه‌خشی دروستكردووه.
جگه له پڕۆژه‌یاساكانیشمان نه‌ریتی ئه‌وه‌مان داهێناوه، كه له‌ناو په‌رله‌ماندا، ده‌نگی نا هه‌بێت ئاشكرایه كه له خوله‌كانی رابردوودا هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو، كه پێكهاتبوو له كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئازا له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌ڵام به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردران، ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا كه مه‌سه‌له‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك باس ده‌كرێت، (35) كه‌س دژی ده‌ست به‌رزده‌كاته‌وه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ساڵانی رابردوو بودجه به په‌له‌په‌ل ده‌هێنراو په‌سه‌ند ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مجاره ماوه‌ی (2) هه‌فته‌یه لیژنه جیاجیاكان هه‌موو حكومه‌تیان هێنابووه سه‌رخه‌ت، بۆئه‌وه‌ی كه‌بێن كه‌موكورتی بودجه‌كه بۆ ئێمه روونبكه‌نه‌وه، وامان كردووه كه لیستی كوردستانیش بێت ده‌ستبخاته سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی بودجه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بودجه به‌وشێوه‌یه شیته‌ڵ ده‌كرێت‌و له‌شه‌وی ده‌یجووردا ده‌هێنرێته رووناكییه‌وه، ئه‌مانه ئێمه كردوومانه، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ن، كه ئۆپۆزسیۆن‌و به‌تایبه‌تیش گۆڕان له‌ناو په‌رله‌ماندا كردوویه‌تی.
* ئێوه كه‌موكورتییه‌كانی بودجه‌تان له‌چیدا ده‌بینی، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و مشتومڕو گفتوگۆ گه‌رمه‌تان دروستكردووه؟
- بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی (2010)ی هه‌رێم كه له حكومه‌ته‌وه نێردراوه بۆ په‌رله‌مان، نه‌ك جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، بگره بودجه‌ی ساڵانی پێشوو له‌هه‌ندێك رووه‌وه باشتربوو، چونكه ئه‌مساڵ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌موكورتی تیایه به‌چه‌ند خاڵێك ته‌واونابێت، دیاره كه‌موكورتییه‌كان له‌هه‌موو بڕگه‌و ماده‌كانیدا خۆی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، جاران ده‌مانوت: بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا، ئێستا ده‌ڵێین بودجه‌یه‌ك له‌شه‌وی ده‌یجووردا، ئه‌گه‌ر بودجه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات هه‌رگیز ئاماده‌نین ده‌نگی پێبده‌ین، ئێمه پێمانوایه؛ كه خه‌ڵك متمانه‌ی پێداوین، هه‌ربۆیه ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه كه بودجه‌یه‌كی شه‌فاف بودجه‌یه‌ك له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا، بودجه‌یه‌ك كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان‌و له‌نێوان هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكدا، له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریی‌و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ‌و په‌روه‌رده‌و پیشه‌سازی‌و ته‌ندروستی، بودجه‌یه‌ك كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با بكات، ئه‌ركی ئێمه‌یه به‌مشێوه‌یه بودجه په‌سه‌ند بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌موكورتیانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت‌و بودجه‌كه وه‌ك ئێستا، كه پإپڕبێت له ناعه‌داله‌تی‌و هه‌ڵه‌ی حسابی، ئه‌وا هه‌رگیز ده‌نگی پێناده‌ین، ده‌توانم به‌ناوی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵیشه‌وه قسه‌بكه‌م، كه رای زۆر جوانیان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی بودجه‌و ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیا جێبه‌جێبكرێت، ده‌توانم بڵێم؛ ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌رله‌مان ده‌نگ به‌بودجه نادات.
* لیستی كوردستانی باسله‌وه ده‌كه‌ن، كه ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تیش گۆڕان دژی ئه‌و پڕۆژانه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه ئه‌وان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ربێت‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیشدابێت، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
- پێویسته خه‌ڵك به‌به‌ڵگه‌وه قسه‌بكات، ده‌نا قسه‌كانی راستگۆیی له‌ده‌سه‌تده‌دات، تائێستا لیستی كوردستانی پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌و ئێمه ره‌تی بكه‌ینه‌وه، ئه‌سڵه‌ن هه‌تا ئێستا له‌په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌یاسایه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، تائێمه ره‌تی بكه‌ینه‌وه، له‌خولی گرێدانی یه‌كه‌مدا په‌رله‌مان هیچ یاسایه‌كی په‌سه‌ند نه‌كردووه، تائێمه ره‌تی بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌مه له‌خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك زیاتر هیچ شتێكی دیكه نییه.
* پێتانوانیه؛ چالاكیی فراكسیۆنی گۆإان له په‌رله‌ماندا جه‌ماوه‌ری گۆڕانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زیادكردبێت؟
- كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆر هه‌یه، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستاندا، له‌نێویشیاندا ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌ماندا كردی، یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان، زۆر به‌خته‌وه‌رده‌بم كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌بینم، كه ده‌ستخۆشی له‌فراكسیۆنی گۆڕان ده‌كات‌و كاره‌كانی ئێمه به‌رز ده‌نرخێنن‌و ئێمه‌ش به‌وهۆیه‌وه ده‌زانین، كه به‌ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاوین‌و له‌ئاست داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مانداین، كه ده‌نگیان پێداوین.
هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌لماندی له‌ئاستی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكدایه‌و په‌یام‌و به‌رنامه‌كه‌ی خواستی تاك تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، بۆیه ئه‌م په‌یام‌و به‌رنامه تێروته‌سه‌له واده‌كات، كه خه‌ڵك رووبكاته بزووتنه‌وه‌كه‌و ده‌نگ به لیسته‌كه‌ی بدات، خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه؛ كه به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا لیستی كوردستانی نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێبكات، به‌تایبه‌تیش حكومه‌ت نه‌یتوانی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكات، نه‌یتوانی په‌ره به‌كاره‌كانی كابینه‌ی پێشوو بدات، نه‌ك نه‌یتوانی له‌و كابینه‌یه باشتربێت، بگره خراپتریش بوو، ئه‌گه‌ر سه‌یری پڕۆژه‌و ئاو‌و كاره‌باو سه‌یری سووته‌مه‌نی‌و داواكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین، ده‌بینین كه كابینه‌ی پێشوو ده‌یتوانی باشتر له‌م مه‌جاله‌دا شتێك له‌پێش ئه‌م كابینه‌یه‌وه بێت، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌م هۆكارانه وایكرد، كه خه‌ڵك ته‌واو له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و له لیسته‌كه‌یان بێزاربێت‌و رووبكاته لیستی گۆڕان.
* ئێوه نه‌ریتی چوونه لای خه‌ڵكتان داهێنا، ئایا به‌وشێوه‌یه ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن؟
- ئێمه هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌ی، كه ده‌چین له په‌رله‌ماندا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، له هه‌ندێك له سه‌ردانه‌كانماندا ده‌چینه لای سه‌رۆكی شاره‌وانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و قایمقام‌و هه‌ندێك جار ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه پێیانده‌گه‌یه‌نین‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌روتردایه ده‌یبه‌ینه په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هاوكارمانه له‌وه‌ی، كه ئه‌و كێشانه بۆ حكومه‌ت ئاراسته بكات‌و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه نووسراویان بۆ ده‌كات، دواتریش وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یكات بۆ حكومه‌ت، یان وه‌زاره‌ت، یان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی فراكسیۆنی گۆڕانی ده‌كاته‌وه، بۆیه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین‌و له هه‌ندێك شوێن به‌ئاشكرا جێ ده‌ستمان دیاربووه‌و دوای سه‌ردانه‌كانی ئێمه له‌زۆر شوێن به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كان كردووه‌و چاره‌سه‌ریان كردووه.
* فراكسیۆنی گۆڕان چۆن ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نگرانی گۆڕان له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێت؟
- زۆر به‌داخه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی له (25/7) تووشی شكستێكی گه‌وره‌بوو ئه‌مه بۆی بووه‌ته سه‌دمه‌یه‌ك‌و تائێستا ئه‌م سه‌دمه‌یه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی، ئه‌مجاره‌ش له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه‌یان به‌ته‌واوه‌تی له‌لا جێگیربووه، كه به‌ڵێ، لایه‌نگرانی گۆڕان زیادی كردووه‌و كه‌می نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش تووشی حاڵه‌تێكی نائاسایی كردوون، كه ده‌ستدرێژی زۆر نامرۆڤانه ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نگرانی گۆڕان‌و له‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن، خه‌ڵك بریندار ده‌كه‌ن، له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، له چ ووڵاتێكی دنیا له‌دوای (2)ی به‌یانییه‌وه هێزی ئاسایش داویه‌یه‌تی به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانداو برینداره‌كانیان به‌لێدان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه له‌به‌رده‌می نه‌خۆشه‌كانی دیكه له‌به‌رده‌می پزیشك‌و كارمه‌نده به‌ڕێزه‌كان فڕاندوونیان بۆ شوێنێكی نادیار، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژیی بێت به‌رامبه‌ر به كه‌سه‌كان بێحورمه‌تییه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بێحورمه‌تییه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی‌و هه‌موو پزیشك‌و كارمه‌نده خه‌فه‌ره‌كانی ئه‌و شه‌وه، كه به‌و كاته دره‌نگه له‌واجبی خۆیاندا له‌خزمه‌تی برینداره‌كاندابوون، به بإوای من ئه‌م كارانه‌ی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی گۆڕان ده‌یانكات، دواتیری خۆیانه ده‌یوه‌شێنن، كه خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی تۆقاندنه‌وه ده‌نگیان پێبدات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌یبینین، كه خه‌ڵك نه‌ده‌ترسێت نه‌تۆقاوه، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ده‌ستدرێژییانه خه‌ڵك زیاتر به‌گڕوتین بووه بۆ گۆڕان، چونكه ئه‌مه رقی خه‌ڵكی ئه‌ستوورتر كردووه، خه‌ڵك هه‌تا زوڵمی زیاتری له‌سه‌ربێت رقی ئه‌ستوورتر ده‌بێت، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی خۆمان كردوومانه له‌دوای ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی یه‌كێتیی بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی گۆڕان كردوونی ئاستی جه‌ماوه‌ریی گۆڕان به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه.
* به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانیدا ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له‌سه‌ر پاراستنی هێمنیی ناوشاری سلێمانی؟
- ئێمه یه‌كه‌م رۆژ له‌دوای ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نگرانی گۆڕان كرا، نوێنه‌ری فراكسیۆنی گۆڕان، كه له لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌ندامه، به ئاگاداری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاداشتێكی بردوو موناقه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه، حاڵه‌ته‌كه‌مان بۆ روونكردووه‌ته‌وه، پێموانیه؛ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و حاڵه‌ته بێ ئاگابێت، به‌ڵكو ده‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت سزای به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سلێمانی بدایه، به‌پێی یاسا ئه‌و ئاسایشانه‌ی، كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌و برینداره‌كانیان راپێچی زیندان كرد، سزای بدانایه، به‌ڵام ئه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی كرد، كه سووپاسی ئه‌و هێزانه‌ی كردووه، دیاره ئه‌وه جارێكی دیكه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه یه‌كێتی ته‌جروبه‌ی له‌شكسته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، رۆژ به‌ڕۆژ هه‌ڵه‌ی زیاتر ئه‌نجام ده‌دات.
عینوان فه‌رعی:
ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا، كه مه‌سه‌له‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك باس ده‌كرێت، (35) كه‌س دژی ده‌ست به‌رزده‌كاته‌وه
ئێمه (30) پڕۆژه یاسامان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه سه‌رجه‌میان له به‌رژه‌روه‌ندیی خه‌ڵكدایه
وامانكردووه، كه لیستی كوردستانیش بێت ده‌ست بخاته سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی بودجه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بودجه به‌وشێوه‌یه شیته‌ڵ ده‌كرێت‌و له‌شه‌وی ده‌یجوردا ده‌هێنرێته رووناكییه‌وه