سه‌نگه‌ر جه‌مال
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی له ئۆپۆزسیۆن‌و لیستی گۆڕان ده‌گیرێت، بۆ تێبینی‌و پێشنیاره‌كانیان له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی (2010)ی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه جه‌خت له پێویستی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتییان، به‌وپێیه‌ی وه‌ك ئه‌وان روونیده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ئاماژه‌یان پێكردووه بإێكی زۆری بودجه‌ی گشتیی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی‌و تاكدا خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
گۆڕان بۆ كردی به هه‌را؟!
به‌شێكی په‌رله‌مانتارانی لیستی ده‌سه‌ڵات‌و كه‌ناڵه جیاوازه‌كانیان شیكردنه‌وه‌یان بۆ به مێزداكێشانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌بوو، كه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن؛ "تێبینییه‌كانی ئێمه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و به‌هه‌ده‌رنه‌دانی بودجه‌ی گشتیی خه‌ڵكه، چونكه به‌شێكی ئه‌و بودجه‌یه بۆ حیزب ده‌ڕوات"، جگه‌له‌وه‌ی ئاماژه به نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی‌و پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن‌و پێیانوایه؛ به‌شێكی پاره‌ی خه‌ڵك له‌و پڕۆژانه‌دا به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، به‌وپێیه‌ی ناخرێنه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش، له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان‌و هۆكاره‌كانی ئێمه بۆ چاككردنی بودجه‌و لابردنی هه‌ندێك پڕۆژه ببینێت، ده‌زانێت كۆمه‌ڵێك داواكاریی زانستین له‌ڕووی داڕشتنی یاسای بودجه‌و بنه‌ماكانی ئابوورییه‌وه‌یه بۆ دانانی موازه‌نه، بۆیه ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌رنه‌دانی بودجه‌ی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و كه‌رتی تایبه‌ت‌و تاكه‌كه‌س به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دابنرێت، من فه‌خر به‌وه‌وه ده‌كه‌م، كه دروشمی من بۆ هه‌ر كاتێك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه".
(2) خوێندنگه‌ی ئه‌هلی، هێنده‌ی (46) خوێندنگه پاره‌یان بۆ دانراوه
دروستكردنی بینای خوێندنگه‌ی شوه‌یفاتی ئه‌هلی له سلێمانی‌و دهۆك له بودجه‌ی (2010)دا، بڕی (46) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتارانی گۆإانی لێكه‌وته‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن؛ به‌و پاره‌یه ده‌توانرێت (46) خوێندنگه‌ی (18) پۆلی له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا دروستبكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێویستیه‌ك لێیده‌ڕوانرێت، چونكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بینای قوتابخانه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به دروستكردنی نزیكه‌ی (3) هه‌زار بینا هه‌یه.
په‌یمان عیزه‌دین، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان روونیكرده‌وه، كه (10) ملیار دینار بۆ قوتابخانه‌ی شوه‌یفات له سلێمانی‌و (36) ملیار بۆ هه‌مان قوتابخانه له دهۆك، ته‌رخانكراوه، كه ئه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌مساڵ (5) ملیاری خه‌رج ده‌كرێت‌و له بودجه‌ی ساڵی داهاتووش بڕقییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌ی دهۆكیش ئه‌مساڵ (3) ملیاری خه‌رجده‌كرێت‌و نازانرێت (33) ملیاره‌كه‌ی دیكه‌ی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو داده‌نرێ، یا چه‌ند ساڵی دیكه؟، وتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه كۆی دوو مه‌كته‌به‌كه (46) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، كه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی (18) پۆلی دروستبكه‌یت ناگاته (1) ملیار دینار، كه‌واته به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانرا (46) قوتابخانه‌ی ئاسایی له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان دروستبكرایه، به‌ڵام ده‌درێت به دوو قوتابخانه‌ی شوه‌یفات، كه ئه‌هلیه‌و رێژه‌یه‌كی كه‌می خوێندكاری منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ندو مه‌سئول وه‌رده‌گرێت".
په‌یمان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه؛ كه پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر لابردنی ئه‌و قوتابخانانه‌و پاره‌كه‌ی بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی قوتابخانه، به‌ڵام داواكه‌ی ئێمه ره‌تكرایه‌وه‌و ده‌نگی بۆ نه‌درا، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆی خوێندكاراندایه، "به‌و پاساوه‌ی سه‌رۆكی لیستی كوردستانی باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌به‌رهێن دێنه كوردستان‌و منداڵیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه نه‌بێت خراپه، ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو وڵاتێك هه‌یه‌و پێویستمان پێیه‌تی له‌إووی نه‌وعییه‌وه بۆ ئه‌و خوێندكاره زیره‌كانه‌و خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند، كه بیه‌وێت منداڵه‌كه‌ی له شوێنێكی وا بخوێنێت"، وتیشی: "ئێمه‌ش وتمان ئه‌وه راسته، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه منداڵمان نه‌بێت له ده‌واجن‌و خانووی قوڕدا بخوێنن، یا مه‌كته‌بمان نه‌بێت چوار ده‌وامی تێدا بێت، جگه له‌وه‌ش پێویسته پاره‌ی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی به‌گه‌ڕ بخرێت، نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت"
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا مه‌لانوری، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، وتی: "ته‌رخانكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌و قوتابخانانه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستێت‌و ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌یه، قورسایی له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌مبكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بۆ هه‌رسێ زانكۆی گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و رانیه، كه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كرێ هه‌ریه‌كه‌یان (12) ملیار دیناریان بۆ سه‌رفكراوه، ئه‌وه‌ش بێ ویژدانییه‌و ده‌یسه‌لمێنێت، كه پاره‌ی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت".
جگه‌له‌وه زانكۆی سابیس له هه‌ولێر، كه ئه‌هلییه له بودجه‌ی دارایی (21) ملیار‌و (250) ملیۆن دیناری بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ش (20) خوێندنگه‌ی (18) پۆلی پێ ته‌واوده‌كراو جێی هه‌ڵوه‌سته‌ی ئۆپۆزسیۆنه.
جگه‌له‌وه‌ش، كۆمه‌ڵێك پإۆژه هه‌ن، كه موفره‌داتی ئیقتساد موازه‌نه‌یه، كه ده‌بێت هه‌ر پڕۆژه‌و ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌ڵام ئه‌وانه هیچ ورده‌كارییه‌كیان تێدا نییه‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه وه‌ك پڕۆژه‌ی دوو باڵه‌خانه له ته‌قته‌ق، یا خزمه‌تگوزاریی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی، كه نازانرێت ئه‌وانه چین‌و چۆن‌و له‌كوێدا سه‌رف ده‌كرێت‌و وازح نین.
بێ به‌رنامه‌یی
خاڵێكی جێی تێبینی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان خه‌رجكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه له هه‌ندێك پڕۆژوه‌دا، كه دووره له كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه.
په‌یمان عیزه‌دین، نموونه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌هێنێته‌وه، كه پڕۆژه‌كانی ده‌بێت تایبه‌تبێت به كاره‌كه‌یانه‌وه له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌ك هاتوچۆو پۆلیس‌و گومرگ‌و ئه‌وانه، به‌ڵام له پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تدا له (30) پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌ولێر دوانیان په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه‌و ئه‌وانی دیكه دروستكردنی قوتابخانه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌كییه‌و قیرتاوكردنی رێگه‌وبان‌و هۆڵی كۆبوونه‌وه‌و (11) ژوور له بینای لقی (2)ی پارتییه، هه‌روه‌ها له به‌شی سلێمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌مانشێوه دروستكردنی یاریگه‌و مه‌له‌وانگه‌ی ژنانی تێدایه، وتیشی: "راسته ئه‌و پڕۆژانه گرنگن، به‌ڵام ئه‌وانه كاری ئه‌و وه‌زاره‌ته نین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بینای قوتابخانه دروستبكه‌ن، ئه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مه‌گه‌ر بازگه دروستبكات"، پێشیوایه: كه ئه‌و پڕۆژانه ده‌ریده‌خه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نییه له‌نێوان كار‌و پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تدا، كه له‌وه‌ده‌چێت هه‌ریه‌كه‌و هی مه‌مله‌كه‌تێكی جیاوازبن‌و ئه‌وه‌ش بێ به‌رنامه‌یی‌و نه‌بوونی ته‌نسیق‌و بێ ئاگایی وه‌زاره‌تی پلان له‌كاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رده‌خات.
ئیتر بودجه‌ی گشتیی نادرێته راگه‌یاندنی حیزب
له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌ماندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیارێكی فراكسیۆنی گۆڕان په‌سه‌ندكرا، كه ئه‌ویش جگه‌له ده‌رهێنانی هه‌موو پڕۆژه‌كانی حیزب له بودجه ده‌رهێنانی مووچه‌ی ئیعلامییه‌كانی حیزب له بودجه‌ی گشتیی‌و له‌ناو نه‌فه‌قاتی ته‌شغیلیدا.
په‌یمان عیزه‌دین، له‌وباره‌یه‌وه وتی: "خۆشبه‌ختانه ئه‌و پێشنیاره زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، چونكه نه‌ده‌كرا داكۆكیی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی حیزب بكه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌ت، چه‌ندین خاڵی دیكه‌ش ئێمه پێشنیارمانكرد له‌وانه: دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، كه ئه‌ركی حكومه‌ته جێیانبكرێته‌وه‌و به‌پێی پسپۆڕییان له داهاتی ئه‌م وڵاته سوودمه‌ندبن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیاندا ئه‌و داوایه ره‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواجار سه‌ریگرت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ كه كۆمه‌ڵێك خاڵی زۆریان ورووژاند، كه كاری تێدا كرا بۆ سه‌پاندنی له موازه‌نه‌دا، وتی: "له منه‌ح‌و ئیعانات‌و مه‌سروفات ئوخرا، كه (5% )ه پێشنیارمان كرد بخرێته ئه‌و سندووقه‌وه، كه بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه‌دابڕاوه‌كان دانراوه‌و دوای دوو رۆژ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌و پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه، كه كوردستانی پێیی باشبوو بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پاره‌كه بخرێته سه‌ر ئه‌و كورتهێنانه‌ی بودجه‌ی زیادكراو بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان‌و كه‌مئه‌ندامان، به‌ڵام ئێمه وتمان: ده‌بێت حكومه‌ت له خه‌رجی كه‌مبكاته‌وه‌و مووچه‌ی ئه‌وانی پێ به‌رزبكاته‌وه، ئه‌مڕۆش گه‌شتینه ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نیوه‌ی بۆ سندووقه‌كه‌و نیوه‌ی بۆ زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان سه‌رفبكرێت".
پاره ناڕۆشنه‌كانی نه‌وت
جگه‌له‌وه‌ی تائێستا چاره‌نووسی (5) ملیار دۆلاری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیار نییه، سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌و وه‌زاره‌ته به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه‌و نازانرێت له كوێدان، هه‌روه‌ك داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی گشتیی.
عه‌بدوڵڵا مه‌لانوری، روونیده‌كاته‌وه، كه وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان ئه‌و داهاته‌ی له رابردوودا هه‌یبووه له بودجه‌دا دانانه‌نراوه، به‌تایبه‌ت داهاتی ئه‌و نه‌وته ره‌شه‌ی له‌ڕێی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان‌و باشماخ‌و مه‌رزه‌كانی دیكه‌وه ده‌ڕوات، كه داهاتێكی زۆره، "ئه‌و (5) ملیار دۆلاره‌ش، كه پێشتر وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان له په‌رله‌مان ئاماژه‌ی پێكرد؛ ئه‌وه‌ش دیار نییه، له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌و داهاتانه له میزانییه‌دا هه‌بێت یا به پاشكۆیه‌ك روونبكرێته‌وه، كه ئه‌و داهاته له‌كێ وه‌رگیراوه، وه له‌چیدا خه‌رجكراوه‌و چۆن‌و كه‌ی‌و له‌كوێ پرۆژه‌ی پێكراوه؟!، تائێستا ئه‌و زانیارییانه له به‌رچاومان نییه‌و وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان نه‌یتوانیوه وه‌ڵامێكی باوه‌ڕپێكراو به ئێمه بدات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو؛ كه له میانی كۆبوونه‌وه‌یاندا، وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان باسی له‌وه‌كردووه، كه تائێستا نزیكه‌ی (180) ملیۆن دۆلاریان له كۆمپانیاكانی نه‌وت وه‌رگرتووه، له‌كاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا "ئه‌وه جیاوازه له (5) ملیار دۆلاره‌كه‌و ئه‌وه‌ش دیار نییه"، وتیشی: "له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌باو سامانه‌سروشتییه‌كاندا بإی نزیكه‌ی (600) ملیۆن دینار دیار نییه‌و ناڕۆشنه، به‌وپێیه‌ی وه‌زیری كاره‌با ده‌ڵێ، داوامان كردووه زیاتر له (10) ترلیۆن دینار دابنرێت بۆ كإینی سووته‌مه‌نی گازۆیل بۆ یه‌كه‌كانی كاره‌با، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان سووته‌مه‌نی بۆ كاره‌با بكڕن، به‌ڵام له‌میانی قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و بڕه زۆر كه‌متره له‌نیوه‌ی واته (400) ملیار دیناره، له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێت (600) ملیار دیناری دیكه به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه له بودجه‌ی (2010)".
داهاتی كاره‌با دیار نییه!!
عه‌بدوڵڵای مه‌لانوری، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ له‌كاتی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كاره‌با پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، كه به‌پێی خه‌مڵاندنی خۆیان نزیكه‌ی (150) ملیار دینار دیاریكراوه وه‌ك داهاتی ساڵی (2010)و پێده‌چێت بخرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت وه‌ك داهات، به‌ڵام له بودجه‌دا ئه‌م داهاته كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ (55) ملیار دینار "ئه‌وه‌ش زۆر كه‌مه به‌راورد به‌و خه‌مڵاندنه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی كردووه‌و له بودجه‌دا نه‌هاتووه".
پیشه‌سازی زیان له كوردستان ده‌دات
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، كه له وڵاتان وه‌زاره‌تێكی زۆر گرنگه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رچاوی داهاته، به‌ڵام له كوردستان ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌مساڵ به‌هۆی جیاوازی له‌نێوان خه‌رجی‌و داهاته‌كانیدا نزیكه‌ی (30) ملیار دینار زیان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌بدوڵلا مه‌لانوری، ده‌ڵێت: "به‌وپێیه‌ی نه‌فه‌قاتی ئیستسماری‌و وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ساڵی (2010) به (98) ملیار‌و (216) ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه، له‌كاتێكدا داهاتی ئه‌م وه‌زاره‌ته به (2) ملیار‌و (683) ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه، له ئه‌نجامدا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م داهاته، كه (41) ملیار‌و ( 957) ملیۆنه بۆ ته‌عویزاتی فه‌رمانبه‌ران ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها (31) ملیار‌و (922) ملیۆن بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان ده‌إوات‌و (3) ملیار‌و (600) ملیۆنی دیكه‌ش بۆ پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كان ده‌ڕوات، له ئه‌نجامدا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی‌و بازرگانی (19) ملیار‌و (174) ملیۆن زیان به ئابووری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا كه ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی له (2010) به‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌مان وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، بإی (14) ملیار‌و (26) ملیۆنی بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه ده‌كرێت، كه فه‌شه‌ل ده‌هێنن، به‌وپێیه‌ش بێت، كه‌واته (33) ملیار‌و (200) ملیۆن زیان به ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات، كه له كاره‌كانیدا هیچ پلانێكی زانستیی نه‌بووه، له‌كاتێكدا له وڵاتان ئه‌و وه‌زاره‌ته گرنگه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاته".
پڕۆژه حیزبییه‌كان، به بودجه‌ی گشتیی
په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن؛ كه ره‌خنه‌كانی ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه به‌وپێیه‌ی به‌شێك له بودجه‌و قووتی خه‌ڵك بۆ پڕۆژه‌ی حیزبی ده‌ڕوات.
به بڕوای عه‌بدوڵڵا، ته‌رخانكردنی نزیكه‌ی (15) ملیارو‌و (105) ملیۆن بۆ (سه‌ری ره‌ش)و نزیكه‌ی (1) ملیار‌و (605) ملیۆن دینار بۆ قه‌ڵاچوالان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت‌و حیزبییه، هه‌روه‌ك ته‌رخانكردنی (2) ملیار دینار بۆ لق‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌چێته هه‌مان چوارچێوه‌وه‌و له‌و باره‌وه وتی: "ره‌خنه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه، كه ده‌زانین ئه‌و پاره‌یه هی خه‌ڵكه‌و پێویسته له‌سه‌ر پلانێكی زانستیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و بودجه‌یه یا حیزب راسته‌وخۆ به‌لایه‌وه ده‌نێ، یا له پإۆژه‌ی بێ كه‌ڵكدا به‌فیڕۆی ده‌دات، وه‌ك: كارگه‌ی مه‌ڕمه‌ڕی ماوه‌ت، یان كۆمه‌ڵێك له‌و داهاته بۆ كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای خۆی به‌كارده‌هێنرێن"، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه ره‌خنه‌ی ئه‌وان مه‌نتقیقییه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ره‌ش‌و رووته‌و وتیشی: "ناوه‌ڕۆكی بودجه‌كه ده‌ریده‌خات، كه (19) ساڵه چ غه‌درو فیڵێك كراوه، چونكه ته‌نیا له‌مساڵدا چه‌ندین پاره سه‌رفكراوه بۆ پڕۆژه‌ی حیزبیی‌و بێكه‌ڵك، به‌ڵام گه‌رمیان‌و چه‌ندین ناوچه بێ پڕۆژه‌ن".
(30) ملیار بۆ قه‌برستانێك، به‌ڵام دوو قه‌زا بێ پڕۆژه‌ن
له بودجه‌ی (2010)دا قه‌برستانی بارزان (30) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه قه‌زای كفری‌و ده‌ربه‌ندیخان له پڕۆژه پێشنیاره‌كانی ئه‌مساڵدا پڕۆژه‌یان بۆ دانه‌نراوه.
مۆنۆمێنتێك، به‌رامبه‌ر (600) خانوو
له بودجه‌ی (2010)دا مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له هه‌ولێر بڕی (25) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له‌كاتێكدا بۆ دروستكردنی (600) خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له هه‌ولێردا (21) ملیار دیناری پێویسته، له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا مه‌لانوری، وتی: "ئێمه پێمان ناخۆش نییه مۆنۆمێنت دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان گرنگه، دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون‌و نه‌بوونی خانووه".
دهۆك‌و بادینان بێ مین-ه؟
زۆرێك له‌ناوچه‌كانی كوردستان مینڕێژكراون‌و دوای پێنجوێن‌و سلێمانی دهۆك له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه، به‌ڵام بودجه ته‌نیا بۆ سنووری گه‌رمیان‌و سلێمانی دانراوه، عه‌بدوڵڵای مه‌لانوری، پێیوایه: "ئه‌وه یا بێویژدانییه، یا ده‌یسه‌لمێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه ده‌زگای دیكه هه‌یه پاره‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا هاتبێت".
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ره‌تده‌كرێنه‌وه
عه‌بدوڵڵای مه‌لانوری، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی لیستی؟؟؟؟ ده‌گرێت، له‌مه‌ر پێشنیاره‌كانیان‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وان هێنده به‌لایانه‌وه گرنگه پێشنیاره‌كانی ئێمه ره‌تبكه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، كه چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه، ئه‌و ره‌تكردنه‌وانه‌ش به زیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌شكێته‌وه".
سه‌رباری ئه‌وه‌ش پێیوایه؛ له‌میانی گفتوگۆ‌و به‌دواداچوونه‌كانیاندا توانیویانه بإێكی باشی ئه‌و داهاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵك بگه‌ڕێننه‌وه كه له پڕۆژه‌ی حیزبیی‌و بێكه‌ڵكدا به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و وتیشی: "ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی ئۆپۆزسیۆنه‌و خه‌ڵك له‌وه تێگه‌یشتووه، كه ده‌سه‌ڵات چی كردووه‌و ئۆپۆزسیۆن چی ده‌كات".
لای خۆشییه‌وه په‌یمان عیزه‌دین، وتی: "ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان‌و هۆكاره‌كانی ئێمه بۆ چاككردنی بودجه‌و لابردنی هه‌ندێك پڕۆژه ببینێت ده‌زانێت كۆمه‌ڵێك داواكاریی زانستیین، له‌ڕووی داڕشتنی یاسای بودجه‌وه له‌ڕووی بنه‌ماكانی ئابووریه‌وه‌یه بۆ دانانی موازه‌نه، جگه‌له‌وه له‌ناو كرۆكی داكۆكیی له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌رنه‌دانی بودجه‌ی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و كه‌رتی تایبه‌ت‌و تاكه‌كه‌س به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دابنرێت، به بڕوای من فه‌خری پێوه‌ده‌كه‌م، كه دروشمی من بۆ هه‌ر كاتێك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه".
ئه‌و له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه وتی: "پێمخۆشبوو بودجه ئه‌وه‌نده شه‌فاف‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بوایه، كه ده‌ستی به‌ڵێمان بۆ هه‌موو خاڵه‌كانی به‌رزبكردایه‌ته‌وه، كه مانشێتی (بودجه ئه‌مما)شم، بینی خۆشحاڵبووم، كه بودجه‌یه‌كی بێوێنه‌و شه‌فاف نێردرابێته په‌رله‌مان‌و به جورئه‌ته‌وه ئه‌و مانشێته‌ی درایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه پێشنیار‌و به‌رده‌وام‌و پڕۆژه یاساكه‌دا تووشی بێئومێدییه‌كی گه‌وره هاتم، كه تائێستا ئه‌و شه‌فافیه‌ته‌ی ئیدیعای بۆده‌كه‌ن، ته‌نیا دروشمی راگه‌یاندن‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌رنا بودجه‌یه‌كه ته‌واو به‌ده‌ره له بنه‌مای زانستیی‌و شه‌فافیه‌ت‌و داڕشتنی بودجه له ته‌واوی دنیادا، ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ش، كه باسمانكردووه نموونه‌یه‌كی كه‌می تێكڕای بودجه‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئێمه‌و ئابووریناسان بچینه ورده‌كارییه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هیچ چوارچێوه‌یه‌كی بودجه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێناكرێت".